بۆ ڕەخساندنى دەرفەتى زیاتر بەدەرچوانى پۆلى (١٢)ى ئامادەیى، وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى مۆڵەتى کارکردنى بە حەوت پەیمانگەى تایبەت دا، کە بۆ ئەمساڵى خوێندن خوێندکار وەردەگرن.
مەرج و ڕێنماییەگشتییەکانی پرۆگرامی مەرحەبا رەوەندی دووەم
مەرحەبا پرۆژەیەکە دەکەوێتە چوارچێوەی کاری پرۆگرامەکانی (Erasmus Mundus Action 2 project )، ئامانجی پرۆگرامەکە بەهێزکردن و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەوروپا و ووڵاتانی ئێران، عێراق و یەمەن لەبواری خوێندنی باڵادا، لەڕێگەی ئەم پڕۆگرامەوە دەتوانرێت ئاڵ و گۆڕی خوێندکار و ستافی زانکۆکان ئەنجامبدرێت لەنێوان زانکۆ بەشداربووەکاندا. لە ڕاگەیاندنی ئەمجارەی پرۆگرامەکەدا چوارچێوەی کاری برۆگرامەکە خۆی دەبینێتەوە لە ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و ستاف لە ووڵاتانی ئەوروپاوە بەرەو ئێران و عێراق، وە هەروەها لە ووڵاتانی ئێران و عێراق و یەمەنەوە بەرەو ووڵاتانی ئەوروپا.
بۆ داگرتنی مەرج و ڕێنماییەگشتییەکانی پرۆگرامی مەرحەبا ئێرە کلیک بکە.
بۆ ساڵی خوێندنی ۲۰۱٥-۲۰۱٦ پرسیاری تاقیکردنەوەکان بەم شیوازە دەبێت
بەڕێوەبەری تەكنیكی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پرسیارەكانی ئەمساڵ ۲۰۱٥-۲۰۱٦ی خوێندكاران، وەرزی یەكەم و دووەمیان ٥۰٪ هەڵبژاردن دەبێت و ٥۰٪ پرسیارەكانی تریشیان (هۆكان، روونكردنەوە، پێناسەكان) دەبێت.