پرۆگرامی سوسی بۆ خوێندكارانی سەركردە لەسەر پرۆگرامی ژنانی سەركردە كە پرۆگرامێكی ماوە كورتی ئەكادیمیە و ئامانجی دابینكردنی تێگەشتنێكی قووڵترە سەبارەت بەویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بۆ خوێندكارانی زانكۆو لەهەمان كاتیشدا برەودان بەتوانا سەركردەیەكانیان كراوەتەوە.
لەم هەفتەیەدا رەوەندی دووەمی پڕۆژەی ئیراسمۆس مەندوس مەرحەبا دەكرێتەوە
بەپێی گشتاندنێكی رەسمی كە لەلایەن تیمی پڕۆژەی ئیراسمۆس مەندۆس مەرحەبا بۆ زانكۆ بەشداربووەكان نێردراوە تێیدا روونكراوەتەوە كە لەرۆژی سێشەممەی داهاتوو 2015/11/17ەوە دەرفەتی پێشكەشكردن بۆ پڕۆژەكە دەكرێتەوە تا ڕۆژی 2016/1/18 بەردەوام دەبێت.
پرسەو سەرەخۆشی
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆ و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردوو ( حاجی قادر حاجی) دەکەین ، کە دەکاتە باپیری ھاوکارمان ( ئەیوب محمد) سەرپەرشتیاری وێب سایتی زانکۆ. ھیوادارین خوای گەورە کۆچکردوو بەبەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و دوا ناخۆشی بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت.
رۆژی 2015/11/12، یەکەم رۆژی پرسەکەیەتی لەمزگەوتی کێوەڕەش لەشاری رانیە.
انا للە وانا الیە راجعون
سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین