بەمەبەستی زیاتر پێشخستنی بواری هاتوچۆ و کەمکردنەوەی ڕووداوەکان، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی ڕاپەڕین، پێشانگایەک بۆ نمایشکردنی هێماکانی بواری هاتوچۆ لە زانکۆی ڕاپەڕین دەکاتەوە، مەبەستی پێشانگاکە زیاتر هۆشیارکردنەوەی خوێندکارانە بەرامبەر هێماکانی هاتوچۆ، بەئامانجی کەمکردنەوەی ڕووداوەکان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری هاتوچۆیی لای خوێندکاران .
پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن ئەنجامی ڕاپرسی لامەرکەزییەت و ئیدارەی خۆجێی لەدەڤەری ڕاپەڕین ڕادەگەیەنێت
پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن - گروپی دیموکراسی خۆجێیی، دوای ئەنجامدانی ڕاپرسییەکی گشتگیر لەسەر پرسی لامەرکەزییەت و ئیدارەی خۆجێی لەدەڤەری ڕاپەڕین، هەڵدەستێت بەسازدانی سیمینارێک بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامی ڕاپرسییەکە لەرۆژی دوو شەممە ٩ / ١١ / ٢٠١٥ کاتژمێر (١٠:٣٠)ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین .
ڕاگهیاندراوی وهزارهتى خوێندنى باڵا لهبارهى زانكۆكانى (حهدبا، نور، قهڵهم، كتاب)
وهزارهتى خوێندنى باڵا و توێژینهوهى زانستى ئاگادارى سەرجەم ئەو خوازیارانە دەکات کە دانیشتوى پارێزگەکانى هەرێمى کوردستان و دەیانەوێ لە زانکۆ تایبەتەکانى ناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان بخوێنن, وەک کولێژە زانکۆییەکانى (حهدبا، نور، قهڵهم, كتاب و...هتد)، کە ڕوو لەو کۆلێژە زانکۆیانە نەکەن، چونکە شێوازی دەوامكردن لەو کۆلێژە زانكۆیانە بەگوێرەی پێویستى زانستى و کارگێڕى نییە، لەگەڵ ئەوەشدا، پێوەری وەرگرتن زۆر نزمترە بەراورد لەگەڵ پێوەری وەرگرتن لە زانكۆ تایبەتیەكانی هەرێمی کوردستان.