بەڕێزان، کاندیدە دەرچووەکانی زانکۆمان بۆ خوێندنی دکتۆرا لەزانکۆکانی کوردستان، بەناوی ئەنجومەن و سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕینەوە گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەم بەبۆنەی کاندیدبوون و ھەڵبژاردنتان بۆ خوێندنی دکتۆرا لەزانکۆ جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان. ئاواتەخوازم تەواوی ھەوڵەکانتان بخەنەگەڕو کاتەکانتان تەرخان بکەن بەمەبەستی بەسەرکەوتوويی تەواوکردنی خوێندنەکەتان. ھەروەھا ببنە فاکتەری کاریگەر بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی خوێندنی باڵاو زانکۆکان لەھەرێمی کوردستان و بەرەوپێشبردنی زیاتر زانکۆی راپەڕین.
پ.د. محمد علی عبداللە
سەرۆکی زانکۆی راپەڕین
٢٠١٥/١١/١١
خوێندكارانی كوردستان دەتوانن لە ٤٨ زانكۆی هۆڵەندا بێ بەرامبەر بخوێنن
هۆڵەندا زەمالەی خوێندنی بەكالۆریۆس و ماستەر بۆ خوێندكارانی نێودەوڵەتی رادەگەیەنێت بۆ ساڵی خوێندنی٢٠١٦-٢٠١٧ .
ناوی كاندیدانی خوێندنی دكتۆرا لەزانكۆكانی هەرێم ڕاگەیەنرا
ناوی سهرجهم كاندیداكانی خوێندنی دكتۆرا له زانكۆكانی هەرێم لەڕێگەی ماڵپەڕی زانكۆی ڕاپەڕین بخوێنهوه....
بابەتی تر...
- پێشانگایەک بۆ نمایشکردنی هێماکانی هاتوچۆ لە زانکۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوە
- پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن ئەنجامی ڕاپرسی لامەرکەزییەت و ئیدارەی خۆجێی لەدەڤەری ڕاپەڕین ڕادەگەیەنێت
- ڕاگهیاندراوی وهزارهتى خوێندنى باڵا لهبارهى زانكۆكانى (حهدبا، نور، قهڵهم، كتاب)
- دوای پێنچ ساڵ، (543)كهس بۆ خوێندنى دکتۆرا له زانكۆكانی ههرێم وهرگیران