بەمەبەستى بەستنەوەى زانکۆکانى هەرێم بە بازاڕى کاری كوردستان، حکومەتى هەرێمى کوردستان لەڕێگەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پڕۆژەى ڕاهێنانى تواناکان بەکردنەوەى سەنتەرى بەکارخستن لەسەرجەم زانکۆکانى هەرێمى کوردستان جێبەجێ دەکات. ئامانج لە کردنەوەى ئەو سەنتەرانەش ڕاهێنانى خوێندکاران و دەرچوانى زانکۆکانى کوردستانە بۆ چۆنیەتى پێشکەشکردن و دۆزینەوەى هەلى کار و، بەستنەوەى ناوەڕۆکى پڕۆگرامەکانى خوێندن لە زانکۆکان بە پێداویستیەکانى بازارى کارى هەرێمى کوردستان.
زانكۆی راپەڕین كۆنفرانسێكی زانستی بۆ یۆبیلی زیوینی راپەڕین-ی 5ی ئادار رێكدەخات
زانكۆی راپەڕین لە یۆبیلی زیوینی راپەڕینی پێنجی ئادار-دا كۆنفرانسێكی زانستی بە دروشمی (گەشەپێدانی ڕاپەڕین و خوێندنەوەیەكی نوێ بۆ ڕەهەندەكانی) سازدەكات لە شاری ڕانیە لە رۆژانی ٢٠١٦/٣/٨،٧،٦.
لەڕێی لیژنەیەكی باڵاوە ئامادەكاری دەكرێت بۆ بەستنی كۆنفرانسە زانستییەكەو لەئێستاشدا ماڵپەڕی ئەلكترۆنی تایبەتی بە كۆنفرانسەكە دروستكراوەو لەسەر پێگەی فەڕمی زانكۆی ڕاپەڕین لەئینتەرنێت بڵاوكراوەتەوەو توێژەران دەتوانن سەردانی پێگەی كۆنفرانس بكەن لەسەر دۆمەینی (www.con.raparin.edu.krd)، بۆ زانیاری زیاترو پڕكردنەوەی فۆڕمی بەشداریکردن بۆ ئەو توێژەرانەی خوازیارن بە توێژینەوەی زانستی بەشداری كۆنفرانسەكە بكەن.
بڕیارێک لە بەرژەوەندی خوێندکارانی دەرنەچووی پۆلی ١٢ دەدرێت
وەزارەتی پەروەردە لەبارەی خوێندکارانی پۆلی ١٢ ەوە کە خولی دوووەم کە لە یەک وانە یاخود دوو وانە دەرنەچوون بڕیارێک دەدات و ڕایدەگەیەنێت، دەتوانن ساڵی داهاتوو تەنها تاقیکردنەوەی ئەو وانانە بکەنەوە کە تیایدا کەوتوون .