بەئامانجی ڕەخساندنی دەرفەتی خوێندن بۆ دەرچوانی پۆلی (١٢) ئامادەیی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کەمترین کۆنمرەی وەرگرتنی لە پەیمانگا تایبەتەکان بە (٥٠%) دیاریکرد.
زانکۆی ڕاپەڕین ناوی پاڵێوراوانی بۆ خوێندنی ئێواران ڕاگەیاند
فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین ناوی پاڵێوراوانی بۆ خوێندنی ئێواران بۆ ساڵی (٢٠١٥-٢٠١٦) ڕاگەیاند.
رێكخراوی دادی ئەڵمانی پرۆگرامی UNILEAD ی راگەیاند
رێكخراوی دادی ئەڵمانی بۆ ئاڵوگۆڕی ئەكادیمی پرۆگرامی UNILEAD ی بۆ ساڵی 2016 راگەیاند، كە پرۆگرامێكی سەردەمیانەی پێشكەوتووە بۆ گەنجانی سەكردە لەزانكۆكانی جیهان لەبواری خوێندنی باڵا.
پڕۆگرامەكە تیشكدەخاتە سەر بەڕێوەبردنی دارایی و پرۆژەو وەبەرهێنان و سەرچاوە مرۆییەكان و پەرەپێدانی تاكەكەس و پرۆژەی داهێنەرانە.
پڕۆگرامی UNILEAD تایبەت كراوە بۆ گەنجانی سەركردە لە ئاستی بەرێوەبردن لەزانكۆكانی باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیاو باشورو خۆرهەڵاتی ئەفریقاو ئەمریكای ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.