بە پێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٣- ٢٠١٤) زیاتر لە (٢٠٠) سیمیناریان ئەنجامداوە لە ناو زانکۆدا و جگە لە ئەنجامدانی دەیان سیمیناری تر لە دەرەوەی زانکۆ. لیستی چالاکیەکان
زانکۆی ڕاپەڕین مەراسیمی سێهەمین خولی دەرچوونی خوێندکارانی سازکرد
ڕاپۆرت:سیامەند حمە عزیز وێنەگر:دیدەن مجید ڕۆژی ٢٦/ ١٠ / ٢٠١٤، له هەردوو کەمپەسی نوێ ی زانکۆی ڕاپەڕین لە شاری ڕانیە و قەڵادزێ، به ئامادهبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و قائمقامی رانیەو چهندین كهسایهتی حکومی و ئهكادیمیی و بنهماڵهی خوێندکارانی دهرچوو، له مهڕاسیمێكی شایستهدا زانكۆی ڕاپەڕین پۆڵێك خوێندکاری دیكهی پێشكهش به كوردستان كرد.
زانکۆی راپەڕین مەراسیمی دەرچوونی خوێندکاران سازدەکات
زانکۆی ڕاپەڕین / بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ٢٦/ ١٠ / ٢٠١٤ مەراسیمی دەرچوونی خوێندکارانی هەردوو فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان و پەروەردەی بنەڕەت کاتژمێر (٩) ی بەیانی لە کەمپەسی نوێ ی زانکۆی ڕاپەڕین لە شاری ڕانیە بەڕێوەبچێت، هەروەها هەمان ڕۆژ کاتژمێر (١٢) ی نیوەڕۆ مەڕاسیمی دەرچوونی خوێندکارانی فاکەڵتی پەروەردەی قەڵادزێ لە کەمپەسی فاکەڵتی لە شاری قەڵادزێ بەڕێوەدەچێت .
تێبینی / خویندکارانی خۆشەویستی زانکۆمان لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠/ ١٠ / ٢٠١٤ وە دەتوانن سەردانی فاکەڵتی و بەشەکانیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی کڵاو و جل و بەرگی تایبەت بە مەراسیمی دەرچوون .
لیژنەی باڵای مەراسیمی دەرچوونی خوێندکاران