University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە٤٣٠ خوێندکار دەبەخشێت

زانکۆی ڕاپەڕین/ ڕۆژی یەکشەممە ٢٦/ ١٠ / ٢٠١٤ مەراسیمی سێهەمین خولی  دەرچوونی خوێندکاران بەڕێوەدەچێت، هەر لە مەراسیمەکەدا بڕوانامەی بە نمرە بە (٤٣٠)خوێندکاری بەشداربووی مەراسیمەکە دەبەخشرێت کە بۆ یەکەمجارە دەرچووانی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکان بەشداری تێدا دەکەن، مەراسیمی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین جیاواز لە ساڵانی تر لە دوو شوێن و کاتی جیاوازدا بەڕێوەدەچێت، بە شێوەیەک فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان و فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت (٢٤٩) خوێندکار بڕوانامەی دەرچوونیان پێدەبەخشرێت کە مەراسیمەکە لە کەمپەسی نوێ ی زانکۆمان لە ڕانیە کاتژمێر (٩)ی بەیانی بەڕێوەدەچێت، هەروەها مەراسیمی دەرچوونی فاکەڵتی پەروەردە کاتژمێر (١٢)ی نیوەڕۆ لە کەمپەسی فاکەڵتی لە قەڵادزی بە ڕێوەدەچێت و بڕوانامەی دەرچوون بە (١٨١) خوێندکاری بەشداربوو دەدرێت.

 

 

 

 

 

 

 

 

خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كانی په‌یمانگه‌كان له‌ زانكۆكان وه‌ردەگیرێن

 لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت کە تایبەت بوو بە ڕێنماییەکانی وەرگرتن بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥) ، له‌ بڕگه‌یه‌كی گفتوگۆكانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه‌ تایبه‌ت كرابو به‌وه‌رگرتنی یه‌كه‌مه‌كانی ده‌رچووانی په‌یمانگه‌ ته‌كنیكیه‌كانی خوێندنی ته‌كنیكی، بڕیاریدرا به‌ وه‌رگرتنی یه‌كه‌مه‌كانی ده‌رچووانی په‌یمانگه‌ ته‌كنیكیه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خویندنی (٢٠١٤-٢٠١٥) .

 

 

 

 

بە بەشداری (٤) زانكۆی كوردستان، هەنگاوی یەكەمی پڕۆژەی ئیراسمۆس مەندۆس-مەرحەبا، دەستیپێكرد

 

 لەرۆژانی ١٣-١٥/ ١٠ / ٢٠١٤، لەكەمپی زانكۆی سەنتیاگۆ دی كۆمپۆستێلا لە هەرێمی گالیسیای وڵاتی ئیسپانیا بەبەشداری (٤) زانكۆی كوردی لەسەر ئاستی عیراق و چەندین زانكۆی دیكەی ئەوروپیی و ژمارەیەك زانكۆی ئێران هەنگاوی یەكەمی پڕۆژەی ئیراسمۆس

درێژەی بابەت