University of Raparin Logo

وتەی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین لە مەراسیمی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕانیە

 

   بەڕێزان: -

   - سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

-    جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

-    وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

-    بەرپرسانی سنوری ئیدارەی راپەڕین

-    میوانانی خۆشەویست.. مامۆستایان و خوێندكارانی ئازیز

بەخێربێن بۆ ئاهەنگی دەرچووانی خولی سێیەمی خوێندكارانی زانكۆمان، كە ئاهەنگێكی تایبەتە و بۆ یەكەمجار دەرچوانی خولی دووەمی تاقیكردنەوەكان بەشداری تێدادەكەن.

شادمان و خۆشحاڵین كە لەگەڵماندا ئامادەن و ئاهەنگ دەگێڕن بە بۆنەی دەرچوون و سپاردنی دەستەیەكی نوێ‌ لە دەرچوانی ئەكادیمی و زانستپەروەر بە ناوچەكە و تەواوی كوردستان، بۆ ئەوەی بەو زانست و پاشخانە ناسەوانی (مەعریفی)ەی لە ساڵانی خوێندنیاندا لە زانكۆ بەدەستیانهێناوە خزمەت بە ئەمڕۆ و ئایندەی گەلەكەمان بكەن و، رۆڵیان هەبێت لە پێشخستنی كۆمەڵی كوردی و گەیاندنی میللەتەكەمان بە كەناری ئارامی و سەرفرازی و بەدیهێنانی كۆمەڵێكی مەدەنی، كە هەموولایەك بە یەكسانی و دڵنیایی ژیانی تێدا بەسەرببەن.

درێژەی بابەت

پڕۆگرامی هاوبەشیپێکردنی ڕێکخراوی ( IREX) بۆ زانکۆ تازەکانی کوردستان دەکرێتەوە

 

پڕۆگرامی هاوبەشی ڕێکخراوی ( IREX) بۆ پەرەپێدانی زانکۆ تازە پێگەیشتووەکان کاردەکات بۆ پەرەپێدانی ڕیفۆرم لە خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لە ڕێی هاوکاری تەکنیکی، ڕیفۆرمکردنی پڕۆگرامی زمانی ئینگلیزی و پەرەپێدانی میتۆدەکانی وانەوتنەوە لەبەشەکانی زمانی ئینگلیزی زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان. لە ڕێگەی ئەم پڕۆگرامەوە، زانکۆ تازەکانی هەرێم پەیوەندی بەردەوامیان دەبێت بۆ کاری ئەکادیمی هاوبەش لەگەڵ زانکۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە بەشدارن لەپەرەپێدانی خوێندنی باڵا لە کوردستانی عێراق.

درێژەی بابەت

زانکۆی ڕاپەڕین پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی خوێندنی باڵا ماستەری ڕاگەیاند

ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ژمارە ٩/ ٢٢٤٣٩ لە بەرواری ١٢/ ١١ / ٢٠١٤ سەبارەت بە ئەنجامی خوێندنی باڵا ماستەر بۆ ساڵی خویندنی ٢٠١٤ – ٢٠١٥ و دوا بەدوای ئەنجامی سکاڵاو تانەگرتن، ئەنجامی کۆتایی خویندنی باڵا / ماستەر پەسەندکرا بۆ کاندیدانی پسپۆڕییەکانی (پەرستاری، میژوو، جوگرافیا).

لیستی ناوی کاندیدەکان:

پەرستاری :1 - 2

مێژوو(کۆن) - مێژوو(ناوەڕاست) - مێژوو(نوێ)
جوگرفیا(مرۆیی)- جوگرافیا(سروشتی)

شەهیدان و ئەنفال : 1 - 2 - 3

فەرمانی زانکۆیی