University of Raparin Logo

جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە سەرۆکایەتیی زانکۆی ڕاپەڕین جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران وفەرمانبەرانی  زانکۆی ڕاپەڕین دەکات . وە هەروەها پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم موسوڵمانانی جیهان و موسوڵمانانی کوردستان بە تایبەتی دەکەین و لە خودای گەورە داواکارین کەوا ئەم جەژنە ببێتە دەستپێکی  شادی و سەروەری بۆ گەلەکەمان و هەموو ساڵێك بە خێر و خۆشی.

                                                                                    سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین

 

 

 

 

 

 

بە مەبەستی دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی،( ئینیستتیوتی پەی ) سەردانی زانكۆی راپەرین-ی کرد

  رۆژی سێشەممە بەرواری ٣٠ / ٩ / ٢٠١٤ لە ژێر دروشمی (كاری هاوبەشی نێوان رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و دام و دەزگاكانی خوێندنی باڵا)،ئینیستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشە پێدان سەردانی زانكۆی راپەرینی كرد ، مەبەستی سەردانەكە بۆ زیاتر نزیك بوونەوە هەردوولا دروستكردنی پەیوەندی و هەماهەنگی و هەروەها باسی  سود گەیاندن لەنێوان هەریەك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و دام و دەزگاكانی خوێندنی باڵا كرا.

 (ئینستتوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان) لە بواری پەروەردەو خوێندنی باڵادا کار دەکات، پڕۆژەی کاری هاوبەشی نێوان ڕێکخراوەکانی کۆمەلی مەدەنی و دام ودەزگاکانی خوێندنی باڵایان گرتۆتە ئەستۆ لە ڕێگەی فەرمانگە ناحکومیەکانی هەرێمی کوردستانەوە، ئەم پڕۆژەیە تەرجەمەی بڕیاری ژمارە(٥)ی ساڵی ٢٠١٣ پەرلەمانی کوردستانە لە بواری پڕاکتیکدا پەسەند کراوە .

 

 

 

خوێندكارانی زانكۆی راپەڕین دەتوانن لە ٨٠ زانکۆ خۆیان تۆمار بكەن

 

بەبۆنەی رۆژی جیهانی خوێندكاران-ەوە پیشانگای پەروەردەیی ئەمریكا كە لەڕۆژی ٢٠١٤/١٠/١ ەوە دەست پێدەكات لە كاتژمێر ٩ ی بەیانی بۆ ١ ی پاش نیوەرۆ. خوێندكاران دەتوانن پرسیار لەسەر زیاتر لە ٨٠ زانكۆ بكەن و زانیاری زیاتر وەربگرن لە سەرپەرشتیارەكان.

درێژەی بابەت