University of Raparin Logo

زانكۆكان سه‌رپشك كراون بۆ دیاریكردنی ئاھەنگی دەرچوونی خوێندکاران

وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێم رایدەگەیەنێت بەھۆی ئەو ھەلومەرجەی کە ھەرێمی کوردستانی پێدا تێپەر دەبێت وادەی ئەنجامدانی ئاھەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆ دیاریی نەکراوە و تەئکدیش دەکاتەوە کە زانکۆکانی ھەرێم سەرپشک کراون بۆ دیارییکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی ئەو ئاھەنگە بۆ خوێندکاران. له‌و باره‌یه‌وه‌ فواد عەلی وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و وتوێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتدا دەسەڵاتدراوەتە سەرۆکی زانکۆکان تا خۆیان بریار لەسەر ئاھەنگی دەرچوونی خوێندکاران بدەن". وتیشی:"بەھۆی بارودۆخی ھەرێمی کوردستان پێناچێت ئەمساڵ ئاھەنگی سەرجەم بەشەکان بەیەکەوە لە یاریگاکان ھاوشێوەی ساڵی رابردوو ئەنجام بدرێت" سەبارەت بەئاھەنگی دەرچوونی خوێندکاران لەزانکۆی ڕاپەڕین د.هێرش رەسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران وتی : ئێمە وەکو زانکۆی ڕاپەڕین لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆدا ڕۆژی ٢٠١٤/١٠/٢٦ دیاریکردووە بۆ ئاھەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆمان لەسەرجەم فاکەڵتی و سکوڵ و بەشەکان.

پەیمانگای نەوت دەكرێتەوە

وابڕیارە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٤-٢٠١٥ پەیمانگای نەوت لەشاری هەولێر بكرێتەوە، بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (١٧٠٦١١٤) كە لەرۆژی ٨ /٩ /٢٠١٤دا دەرچووە بڕیاردراوە بەكردنەوەی پەیمانگای نەوت لەشاری هەولێر بۆ ئەمساڵی خوێندن دوای جێبەجێكردنی ئەو مەرجانەی كە وەزارەت بۆی دیاریكردووە. لەفەرمانە وەزارییەكەدا ژمارەیەك مەرج بۆ كردنەوەی پەیمانگاكە دیاریكراون لەوانە تەواوكردنی باڵەخانەی پەیمانگاكە لەماوەی یەك مانگدا، هەروەها دابینكردنی پێداویستسەكانی خوێندن وەك تاقیگە، كتێبخانە، كۆمپیوتەرو گشت پێداویستییەكانی تایبەت بەتاقیگەو لایەنە زانستی و كارگێڕییەكان ، هەروەك یەكێكی دیكە لەمەرجەكان دابینكردنی ستافی پسپۆڕە. دوای دابینكردنی مەرجەكانیش بڕیاری وەرگرتنی خوێندكاران دەدرێت.

وەزیری خوێندنی باڵا: دابەشکردنی موچە دادپەروەریی تێدا نییە

وەزیری خوێندنی باڵا داوا لە وەزارەتی دارایی دەکات بەزووترین کات موچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابین بکات، ڕەخنەش لە شێوازی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەگرێت و دەڵێت دادپەروەریی تێدا نییە.
د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان، داوای لە وەزارەتی دارایی و سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد بە زووترین کات موچەی وەزارەتەکەیان دابین بکەن، وتیشی: ئەگەر وەڵامی داواکەمان نەدرێتەوە ئەوا پشتیوانی لە فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەت دەکەین ھەر داواکارییەکیان ھەبێت.
وەزیری خوێندنی باڵا ، ڕەخنە لە شێوازی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم گرت و رایگەیاند:" ناکرێت ھەمو مانگێک وەزارەتێکی دیاریکراو دوابخرێت و لە کۆتایی لیستی دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکاندا بێت. ھاوکات داواشیکرد ڕیزبەندی وەزارەتەکان مانگانە بگۆڕدرێت بۆئەوەی جۆرێک لە دادپەروەریی لە دابەشکردنی موچەدا بەدی بکرێت.

 http://www.mhe-krg.org/ku/node/1814