University of Raparin Logo

زانكۆی ڕاپەڕین ۆرك شۆپێك لەبابەتی گفتوگۆی زانستی سازدەكات

بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی پڕۆگرامەكان لە زانكۆی ڕاپەڕین هەڵدەسێت بەسازدانی ۆرك شۆپێك دەربارەی وانەی (تەندروستی و سەلامەتی) لەژێرناوی (گفتوگۆی زانستی) بۆ بەڕێز (م.شازاد رضا تۆفیق ) بەهاوكاری بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانكۆمان لەڕۆژانی (٢-٣/ ٤ / ٢٠١٤) لەبینای فاكەڵتی زانستەمرۆڤایەتیەكان ،كاتژمێر (10) ی سەرلەبەیانی .

زانكۆی ڕاپەڕین پێویستی بەم پسپۆڕیانەی خوارەوە هەیە

زانكۆی ڕاپەڕین فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەت پێویستی بە ژمارەیەك مامۆستا هەیە بۆ بەشەكانی (كوردی ، عەرەبی ، كۆمپیوتەر ، بیركاری ، باخچەی ساوایان )
بەو مەرجانەی خوارەوە :
 
مەرجەکان: ١- پیشکەشکار ئەبێت هەڵگری بڕوانامەی ماجستیر یان دکتۆرا بێت.
 ٢- توانای وانەوتنەوەی باش و کەسایەتی گونجاوی هەبێت.
 ٣- لە هیچ فە رمانگەیەکی تر دانەمەزرابێت.
٤ - زانینی زمانی ئینگلیزی ، هەلی باشتر دەرەخسێنێت بۆ پێشکەشکار . هەرمامۆستایەک ئارەزووی کارکردن ئەکات لە زانکۆی ڕاپەڕین ئەتوانی سیڤی بنێریت بۆ ئەم ئیمێلە: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.     
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

ئەمەش ژمارەی پێویستی پسپۆڕیەكانە كە بەفایلی (PDF) دانراوە

ڕاپه‌ڕینی شاری رانیه‌ ۵/۳/۱۹۹۱

هەموو راپەڕینیك بەهۆی چەندین هۆكارەوە سەرهەڵدەدات یەكێك لە هۆكارە گرنگەكانی ڕاپەڕینی ئاداری ساڵی 1991 باشوری كوردستان بریتی بوو لە دەرئەنجامی ئەو گۆرانكاریە ئابوری وسیاسی و سەربازیەی كە لەكۆتایی جەنگی سارددا ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراستی گرتەوەو بەتایبەتی دوای ڕاوەستانی جەنگی هەشت ساڵەی عێراق- ئێران كە تیایدا وڵاتانی زلهێزی دنیاو عەرەبی و وڵاتانی كەنداو بە تایبەتی هەریەكەیان لە دیدێكی تایبەتییەوەو بە پێی بەرژەوەندیە ئابوری و سیاسی و سەربازیەكانی خۆی دەیڕوانیە ئەم جەنگەو هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئێران یان عێراق ئەنجام دەدا، كاتێك جەنگ كۆتایی هات

درێژەی بابەت