بەبۆنەى ٢٣ هەمین ساڵیادى راپەڕینە مەزنەکەى ( ٥) ئازارى ١٩٩١ ، سەرۆکایەتى زانکۆى ڕاپەڕین جوانترین بیرۆزبایى ئاراستەى جەماوەری تێکۆشەری دەڤەری ڕاپەڕین و سەرجەم خەڵکى کوردستان دەکەین ، کە بۆ یەکەم جار لە ڕانیەى دەروازە و دەوروبەری کڵپەی سەند و لەماوەیەکى کەمدا سەرجەم شار و شارۆچکەکان و گوند و دێهاتەکانى کوردستانى گرتەوە و گەیشتە ترۆپکی سەرکەوتن ، لەوساوە تا ئەمرۆ جەماوەرى تێکۆشەرى رانیەى دەروازە و دەڤەری ڕاپەڕین ، شەرەفى مەزنترین دەستپێکى وەرچەرخانى سیاسى کوردستانیان پێ درا، کە ئەوەش گومانى تێدا نییە بەهەوڵ تێکۆشانى هەموو چین و توێژەکانى وەک کاسبکاران و ماموستایان و خوێندکاران... نەخشێنرا.
زانكۆی ڕاپەڕین ناوی كاندیدكراوانی خوێندنی ماستەری كوردی ڕادەگەیەنێت
دوای ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان و پرۆسەی وردبینی و پەسەندكردنیان زانكۆی ڕاپەڕین ناوی كاندیدكراوانی ماستەری كوردی لەبواری (زمان و ئەدەب) ئاشكرا دەكات، دوای ڕاگەیاندنی ناوەكان بۆ هەركاندیدێك هەیە لەماوەی ( پێنج ) ڕۆژدا تانەو سكاڵای خۆی پێشكەش بە هۆبەی خوێندنی باڵای فاكەڵتی پەروەردەی قەڵادزێ بكات، جێی ئاماژەیە لەكاتی كشانەوەی هەركاندیدێكی وەرگیراو كاندیدی دواتر لەزنجیرەدا جێگەی دەگرێتەوە، چونكە ئەو كاندیدانەی كە دەرچوون و بەڵام وەرنەگیراون بەپێی زنجیرەكەیان مامەڵەی (یەدەگ) یان لەگەڵدا دەكرێت .
زانکۆی ڕاپهڕین سیمینارێکی ئهکادیمی بۆ د.شێرکۆ مهنگۆڕی رێکدهخات
ڕۆژی دووشهممه، ۱۷/۲/۲۰۱۴بڕیاره له زانکۆی ڕاپهڕین سیمینارێکی ئهکادیمی له ژێر ناونیشانی "کاریگهری میدیای تهکنۆلۆجی لهسهر تاک و کۆمهلگه" بۆ نووسهروپسپۆری بواری میدیا " د.شێرکۆ مهنگۆڕی" رێکبخات.
شوێن /کهمپی تازهی زانکۆی ڕاپهڕین
هۆلی کتێبخانهی زانکۆ
کاتژمێر /۱۱سهرلهبهیانی