ڕۆژی یەك شەمە بەرواری ١٩/١/٢٠١٤ لەدرێژەی بەرنامەی سمیناراتی بەشی بایۆلۆجی زانکۆی ڕاپەڕین سمینارێك لەلایەن م.ی.كریم مولود حمد لەژێر ناونیشانی (food preservatives ) ماددەی پارێزەری ناو خۆراكی لەقوتونراو پێشکەشکرا ، لە سیمینارەکەدا چۆنیەتی شێوازی مامەڵەکردن و زیانەکانی ماددەی پارێزەری ناو خۆراکی لە قوتونراو گفتوگۆیان لەبارەوە کرا ، چونكە لەئەنجامی گۆڕانكاری شێوازی ژیانی تاكەكانی كۆمەڵگەی كوردی ، گۆرانكاری بەسەر شێوازی خۆراكی ڕۆژانەی تاكەكانیشدا هاتووە و خۆراكی لەقوتونراو زۆر بەكار دەهێنریت بەتایبەتی لەلایەن منداڵان و كاریگەری خراپی هەیە لەسەر بەكارهێنەر .
زانكۆی ڕاپەڕین هەڵمەتی پاراستنی شوێنەوارەكان ئەنجام دەدات
بەشی مێژووی فاكەڵتی زانستەمرۆڤایەتیەكانی زانكۆی راپەین ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی (١٩/١/٢٠١٤) هەڵدەستێت بەئەنجامدانی هەڵمەتێكی پاراستنی شوێنەوارەكان ، ئەو هەڵمەتە ماوەی (٣) ڕۆژ بەردەوام دەبێت ، بەمەبەستی وشیاركردنەوەی هاوڵاتیان زیاتر لە (١٠،٠٠٠) پۆستەر لەشارەكانی ڕانیە و قەڵادزە و چەند ناوچەیەكی تر بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكریت، هەر لەو چالاكیەدا (یاسای شوێنەوار و كەلەپور ) كە بەژمارە (٥٥) لەساڵی(٢٠٠٢) دا لەپەرلەمانی عێراق دەرچووە ، بەشێوەی پەرتوك بەزمانی كوردی بڵاوكراوەتەوە بەسەر فەرمانگە حزبی و حكومیەكاندا دابەش دەكرێت .
زەمالەی خوێندن لە تورکیا
ئەنجومەنی توێژینەوەی تەکنەلۆجیا و زانستی تورکیا (TUBITAK) هەڵدەستێ بە پێدانی زەمالە بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە بوارەکانی سەرچاوە سروشتیەکان ، ئەندازیاری ، تەکنەلۆجیای زانیاری ، زانستە پزیشکیەکان ، زانستە کشتوکاڵیەکان ، زانستە کۆمەڵایەتیەکان و زانستە مرۆڤایەتیەکان .