ئەمڕۆ پێنج شەممە 24/4 ... بە ئامادەبوونی ژمارەیەك بەرپرسی حكومی و ژمارەیەك لە ئەندام پەرلەمانانی قەوارە جیاوازەكان و مامۆستایانی زانكۆ و ئامادەیی و بنەڕەتی و سەرجەم چین و توێژەكانی ئەو دەڤەرە ،یادی كارەساتی 24/4/1974 و ڕاپەڕینە مەزنەكەی 24/4/1982 و ڕۆژی زانكۆ بەرز راِگیرا .
زانکۆی راپەڕین.. بە دروشمی (لە پایتەختی ئازادیەوە بۆ ماندوبوونی بەدرخانیەکان) ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی کرایەوە
ئا:سیامەند عزیز
ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی 22/4/2014 لەیادی (116) ساڵەی ڕۆژنامەگەریی كوردی،زانكۆی ڕاپەڕین بەهاوبەشی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ڕانیە بەدروشمی (لە پایتەختی ئازادییەوە بۆ ماندووبونی بەدرخانیەكان ) كەرنەڤاڵی ڕێزگرتن و چالاكی ئەنجام دا .
زانكۆی ڕاپەڕین یادی (116 ) ساڵەی ڕۆژنامەگەریی كوردی دەكاتەوە
ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی 22/4/2014 لەیادی (116) ساڵەی ڕۆژنامەگەریی كوردی،زانكۆی ڕاپەڕین بەهاوبەشی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ڕانیە بەدروشمی (لە پایتەختی ئازادییەوە بۆ ماندووبونی بەدرخانیەكان ) كەرنەڤاڵی ڕێزگرتن و چالاكی لەساڵیادی ڕۆژنامەگەریی كوردی ئەنجام دەدات .
شوێن / كەمپی نوێی زانكۆی ڕاپەڕین
كــــات / (10)ی بـــەیـــــانــی
چالاكییەكانی كەرنەڤاڵەكە بەمجۆرەی خوارەوە دەبێت:
- كردنەوەی مەراسیم
- پێشكەشكردنی وتەكان: (وتەی سەرۆكایەتیی زانكۆی راپەرین، وتەی فەرمانگەی راگەیاندنی رانیە)
- نمایشكردنی فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری دەربارەی دەرچونی یەكەمین رۆژنامەی كوردی
- پێشكەشكردنی سیمینارێك بۆ (د.هێرش رەسوڵ) پسپۆری بواری راگەیاندن، بەناونیشانی (میدیای كوردی.. ئاست، ئاستەنگ، ئاسۆكانی)
- خەڵاتكردن و رێزلێنانی نوسینگەی سەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن لەسنوری ئیدارەی راپەڕیندا
- كردنەوەی پێشانگایەكی فۆتۆگرافی