University of Raparin Logo

هەلێکی بەشداری لە هەفتەی بەنێودەوڵەتیکردن لە زانکۆی مەساریک لە چیک

بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی مەساریک لە وڵاتی چێک، دەرفەتی بەشداریکردن دەڕەخسێنێت بۆ (١) فەرمانبەر ستافی زانکۆ بۆ بەشداریکردن لە هەفتەی بەنێودەوڵەتیکردن لە زانکۆی ناوبراو لە وڵاتی چیک کە لە ٦-١٠ی مانگی حوزەیران بەڕێوەدەچێت. زانکۆی ڕاپەڕین هیچ خەرجیەک بۆ بەشداربوو ناگرێتە ئەستۆ؛ بەشدار بوو تەنها سودمەند دەبێ لە پارەی پڕۆژەکە کە زانکۆی میواندار دابینی دەکات.

درێژەی بابەت

گفتوگۆی توێژینەوەیەكی ماستەر لەبواری زمانی کوردیدا بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێشەممە (١٥/٢/٢٠٢٢)، له‌هۆڵی پێشه‌وا قازی محمد لەكۆلێژی پەروەردەی كەمپەسی قەڵادزێ، گفتوگۆی توێژینەوەی ماسته‌ری خوێندكاری باڵا (ڕۆژان قادر ابوبکر) خوێندکاری ماستەر لەزانکۆی راپەڕین-کۆلێژی پەروەردە، به‌شی زمانی کوردی- زمان، به‌ناونیشانی : (مۆڕفێمەکانی بەندی داڕشتن لەزمانی کوردیدا) ئەنجامدرا.

درێژەی بابەت