University of Raparin Logo

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێنا

مامۆستایەکی بەشى زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانکۆی راپەڕین توانی بڕوانامەی (دکتۆرای فەلسەفەی لە زمانی کوردیدا) بە پلەی نایاب بەدەستبهێنێت، لە دوای  گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی تێزی دکتۆراکەی، بە ناونیشانی (سینتاپڕاگماتیک لە زمانی کوردیدا) لە ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٣/١٠/٢ لە فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی کۆیە.

درێژەی بابەت

مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێنا

ڕۆژی یەکشەممە ١/ ١٠/ ٢٠٢٣ لەکۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکاری خوێندنی باڵا بەڕێز (سەردار مەلا عزیز) مامۆستا لەبەشی یاسای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی راپەڕین، لەبواری یاسا/ یاسای دەستوری بەناونیشانی ( تحدیات العدالة الدستورية في الانظمة الفدرالية- دراسة تحليلية مقارنة) بەڕێوەچوو.

درێژەی بابەت

زانكۆی راپەڕین وێركشۆپێكی نێودەوڵەتی دەربارەی پاراستنی پاشماوەو كەلەپور لەناوچە شوێنەوارییەكانی دەڤەری راپەڕین رێكدەخات

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە (5- 10 - 2023) لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆی راپەڕین، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی راپەڕین بەهاوبەشی لەگەڵ زانكۆی (Munster)ی ئەڵمانی و زانكۆی (Pisa)ی ئیتاڵی، وێركشۆپێكی نێودەوڵەتی دەربارەی پاراستنی پاشماوەو كەلەپور لەناوچە شوێنەوارییەكانی دەڤەری راپەڕین رێكبخەن.