University of Raparin Logo

لە زانکۆی ڕاپەڕین سیمپۆزیۆمێک دەربارەی دەروونساغی ڕێکخرا

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، بەشی باخچەی منداڵان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، لە رۆژی جیهانی دەروونساغیدا سیمپۆزیۆمێکی بە ناونیشانی (دەروونساغیت لەپێشینەیە) ڕێکخست.

درێژەی بابەت

زانكۆی راپەڕین وێركشۆپێكی نێودەوڵەتی دەربارەی پاراستنی پاشماوە و كەلەپور ناوچە شوێنەوارییەكانی دەڤەری راپەڕین ڕێکخست

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٥-١٠-٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ و شارەزایانی بواری كەلەپور و ناوچە شوێنەوارییەكان ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی راپەڕین بەهاوبەشی لەگەڵ زانكۆی (Munster)ی ئەڵمانی و زانكۆی (Pisa)ی ئیتاڵی، وێركشۆپێكی نێودەوڵەتی دەربارەی پاراستنی پاشماوەو كەلەپور لەناوچە شوێنەوارییەكانی دەڤەری راپەڕین رێكخست.

درێژەی بابەت

مامۆستایەكی زانكۆی ڕاپەڕین توێژینەوەیەكی دەربارەی ناسینەوەی شێرپەنجەی سنگ لەڕێگەی زیرەکی دەستکرد بڵاوكردەوە

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، تازەترین توێژینەوەی زانستی خۆی دەربارەی ناسینەوەی جۆرێكی پێشكەوتوی شێرپەنجەی سنگی لەرێگەی زیرەكی دەستكرد لەگۆڤاری (Clinical Breast Cancer) بڵاودەكاتەوە كە خاوەنی ئیمپاكت فاكتەری (3.1)ەو لەدامەزراوە زانستییەكانی وەكو سكۆپەس و كلاریڤەیت ئیندێكس كراوە.

درێژەی بابەت