University of Raparin Logo

لە زانكۆی راپەڕین دووەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی كۆلێژی پەرستاری بەرێوەچوو

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بەئامادەبوونی بەڕێز(پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و بەڕێز (د. رەهێڵ فەرەیدون) بریكاری وەزارەتی تەندروستی و بەڕێز(هیوا قەرەنی) سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەرین و بەڕێز (د. دیار ابراهیم رمضان) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین وئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەرپرسانی حكومی و ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكان و کارمەندانی تەندروستی و خوێندکارنی زانکۆ،  دووەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی كۆلێژی پەرستاری لە زانكۆی ڕاپەڕین بەهاوبەشی لەگەڵ هەردوو زانكۆی مازۆڤیان ئەكادیمی و زانكۆی پۆیسلانسكی پۆڵەندی، بەناونیشانی “فێرکردنی پەرستاری و چاودێری تەندروستی؛ دۆخی ئێستا و داهاتووی کارکردن” ڕێکخرا.

درێژەی بابەت

مامۆستایەكی زانكۆی ڕاپەڕین بڕوانامەی دكتۆرای لە ئەدەبی كوردیدا بەدەستهێنا

مامۆستایەکی بەشى زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین، دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی تێزی دکتۆراکەی، بە ناونیشانی (كۆمەڵناسیی ڕۆمانی كوردی بەپێی بۆچوونی لوسیان گۆڵدمان "باشوری كوردستان 1991-2003") ڕۆژی دووشەممە (23-10-2023) لە فاکەڵتیی ئادابی زانکۆی سۆران، بڕوانامەی (دکتۆرای فەلسەفەی لە ئەدەبی کوردی)دا بەدەستهێنا.

درێژەی بابەت

ئەكادیمیای هواوی لەزانكۆی راپەڕین وێركشۆپێكی بۆ خوێندكاران رێكخست

ئەمڕۆ یەک شەممە ١٥/ ١٠ / ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد)، سەنتەری ئەکادیمیایی هواوی لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوبەشی و سەرپەرشتی سەنتەری توێژینەوە لە زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپێکی بە ناونیشانی ( Opening Doors to Tech Careers: Introduction to Huawei ICT Academy) بۆ خوێندکاران رێکخست.

درێژەی بابەت