سەرجەم مامۆستایان، خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگادار دەکەین، کە بەیانی چوارشەممە (٧ / ١١ / ٢٠١٨)، دەوامی ئاسایی دەبێت لە زانکۆی ڕاپەڕین، وە هەر ڕۆژێک کە زانکۆی ڕاپەڕین نەیکات بە پشو و ڕاینەگەیەنێت، دەوامی فەرمی بەردەوام دەبێت.
ئاگاداری بەپەلە بۆ خوێندكارانی وەرگیراوی خولی دووەم لەزانكۆی راپەڕین
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی لەزانكۆی راپەڕین ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی وەرگیراوی خولی دووەم دەكات لەزانكۆی راپەڕین، كە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا پێویستە مامەڵەی وەرگرتن و بوون بەخوێندكار تەواو بكەن و دەست بكەن بەخوێندن لەبەشەكانیاندا.
پێشانگای کتێب لە زانکۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوە
کتێبخانەی هەورامان و ناوەندی بڵاوکردنەوەی جەمال عیرفان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ و بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین، ڕۆژی شەممە ٢٠١٨/١١/٣ ، پێشانگایەکی کتێب لە زانکۆی ڕاپەڕین دەکەنەوە.
پێسانگاکە ماوەی (١٠) ڕۆژ بەردەوام دەبێت، هەروەک داشکاندنی (٣٠% بۆ ٥٠%) بۆ کتێبەکان لە بواری ( مێژوو،جوگرافیا،ئاینی ،پەروەردە و دەرونناسی، زمانەوانی سیاسی، ئەدەب و بوارە زانستییەکان ) کراوە .
بابەتی تر...
- زانکۆی ڕاپەڕین چالاکی چونە سەرشاخ ڕێکدەخات
- هەلی کاری خۆبەخشی لە بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی راپەڕین
- پرۆژەی تەندەری پاککردنەوەی بینای بەشەناوخۆیەکانی کەمپەسی ڕانیە وقەڵادزێ
- پرۆژەی تەندەری کارپێکردن وچاککردنەوەی گشت ئامێرە میکانیکی وکارەباییەکان وساردی وگەرمی بەشەناوخۆیەکانی کەمپەسی ڕانیە وقەڵادزێ