University of Raparin Logo

ئاگادارییەک بۆ شاعیرانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین، لەپێناو خزمەتکردن بەبواری ئەدەب و شیعری ناوچەکە، لە ساڵیادی ڕاپەڕینی (٥-٣) ی گەلەکەمان، چالاکی (دیداری شاعیرانی ڕاپەڕین) ئەنجام دەدات، بۆیە هەر شاعیرێک دەخوازێت بەشدار بێت لەو دیدارە دەتوانێت تێکستی خۆی بنێرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان.

دواکات بۆ ناردنی تێکستەکان بەرواری (١٧-٢- ٢٠١٩)
ناونیشان/ بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری، بینای سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین، نهۆمی چوارەم.

چالاکى گەشتی چونە سەرشاخ

ڕۆژی شەممە (٢٠١٩/١/١٩) بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوکاری یـــەکەی وەرزشی کۆلێژى پەروەردە ، چالاکى گەشتى چونە سەر شاخ بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانى کۆلێژی پەروەردە ڕێکدەخات .

تێبینی: کاتژمێر ٧:٣٠ لە کۆلێژی پەروەردە ئامادەبن.

ئاگاداری بۆ بەشداربووانی كۆرسی (Amideast) لەزانكۆی راپەڕین

سێنتەری پەرەپێدان و زمان، ئاگاداری بەشداربووانی تاقیکردنەوەی ئەمیدیستیان (Amideast) كە لە ٢٦\٩\٢٠١٨ لە سێنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامداوە، دەكاتەوە كە پێویستە ڕۆژی چوارشەممە ٢٦\١٢\٢٠١٨ سەردانی سێنتەر بکەن بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوە:

١- پێدانی کرێی کۆرسەکە و کتێبی کۆرسەکە
٢- زانینی ئەو ئاستەی لێی وەرگیراویت
٣- وەرگرتنی کتێبی کۆرس بۆ ئەو چەند ئاستەی پێویستتە
تێبینی: دەتوانن لە کاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆ تا ٢ی پاشنیوەڕۆ، لە ڕۆژی چوارشەممە لە ئۆفیسی سێنتەری زمان، لە بینای کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، نهۆمی سێیەم سەردان بکەن بۆ مەبەستەكانی سەرەوە.

سێنتەری پەرەپێدان و زمان