University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ خوێندکاران دەربارەی پشوەکان

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندکاران لەسەرجەم بەش و كۆلێژەكان دەکاتەوە، کە رۆژانی (٢٥ - ١٢ - ٢٠١٨ و ٦ – ١- ٢٠١٩ ) ئەگەر پشوی فەرمیش ڕابگەیەنرێت، ئەوا دەوامی خوێندکاران ئاسایی دەبێت و خوێندن لە زانکۆمان بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە دەوامی فەرمانبەرانیش وەک سەرجەم دام و دەزگا و فەرمانگەکانی تری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین
٢٣ – ١٢ - ٢٠١٨

زانکۆی ڕاپەڕین بۆ جاری سێیەم چالاکی چونە سەرشاخ ئەنجامدەدات

بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین، ئاگاداری گشت مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ دەکات، لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانیدا بۆ جاری سێیەم گەشتی چوونە سەرشاخ ڕێکدەخات، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٩ / ١١ / ٢٠١٨ ) ، هەرکەس ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری بکات لە سەرۆکایەتی زانکۆ بە مەبەستی ناونووسین.

چالاکییەکە بۆ ناوچە شاخاوییە جیاجیاکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت و ماوەی چەند هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، لە هەر هەفتەیەکدا یەک ڕۆژ گەشتەکە ئەنجام دەدرێت.

ئاگاداری بۆ پێشکەشکارانی پارالێل

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین، ئاگاداری دەرچوانی پۆلی (١٢) ئەوانەی پێشکەشی پارالێڵیان کردوە لە زانکۆی ڕاپەڕین و لە زانکۆو پەیمانگاکانی تر وەرگیراون، سەردانی تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین بکەن بۆ کاری پێویست، لە رۆژی دووشەممە (١٩ / ١١/ ٢٠١٨) بۆ رۆژی پێنج شەممە (٢٢ / ١١ / ٢٠١٨) ، کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ (١) ی دوانیوەڕۆ.