University of Raparin Logo

خولی میوزیک و شێوەکاری له زانکۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین، ئاگاداری گشت خوێندکاران دەکاتەوە، کە خولێکی هونەری لەبواری میوزیک و شێوەکاری (وێنەکێشان) بۆ خوێندکارانی ئارەزوومەندی بواری هونەری دەکاتەوە.

هەر خوێندکارێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری بکات بە مەبەستی ناو تۆمارکردن.
تێبینی / دواکات بۆ خۆتۆمارکردن ڕۆژی ۲۰۱۸/۱۱/۲۹ دەبێت.

درێژەی بابەت

روونكردنەوەیەك بۆ رایگشتی

زانكۆی راپەڕین، پێشەنگی چالاكییە زانستیی و كەلتورییەكان بووەو دەبێت
زانكۆی راپەڕین، لەگەڵ ئەوەی تەمەنی دامەزراندنی مێژوویەكی كورتەو بەیەكێك لەگەنجترین زانكۆكانی كوردستان دادەنرێت، بەڵام بەبەراورد بەتەمەنی زانكۆكە توانیویەتی هەم لەسەر ئاستی لۆكاڵی و هەمیش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ناوونابانگی گرنگ بۆ زانكۆكەو دەڤەری راپەڕین، بەدەستبهێنێت و راپۆرت و زانیاریی میدیاكان بەڵگەی زیندوویی كارە زانستیی و كەلتوریی و فەرهەنگییەكانی زانكۆی راپەڕینن.

درێژەی بابەت