University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین چالاکی چونە سەرشاخ ڕێکدەخات

بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری گشت مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ دەکات، کە لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانیدا ڕۆژی پێنج شەممە (١ / ١١ / ٢٠١٨ ) گەشتێکی چوونە سەرشاخ  ڕێکدەخات، هەرکەس ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری بکات لە سەرۆکایەتی زانکۆ بە مەبەستی ناونووسین.

چالاکییەکە بۆ ناوچە شاخاوییە جیاجیاکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت و ماوەی چەند هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، لە هەر هەفتەیەکدا یەک ڕۆژ گەشتەکە ئەنجام دەدرێت.

هەلی کاری خۆبەخشی لە بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی راپەڕین

بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی راپەڕین ئاگاداری دەرچووانی بەشی ئەندازیاری دەکات ، ئەوانەی ئارەزووی کاری خۆبەشی دەکەن ، بەشەکە پێویستی بە (چوار) ئەندازیار هەیە، هەرکەس ئارەزوومەندە (CV) بنێرێت بۆ ئەم ناونیشانەی خوارەوە یان پەیوەندی بکات بە بەشی ئەندازیاری شارستانی تا بەرواری (٢٧/١٠/٢٠١٨) .

ئیمەیڵی بەشی ئەندازیاری :
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.