هۆبەی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەام لە کۆلێژی زانست، خولێک بۆ بەڕێز مامۆستا (ئەمیر کۆیی) بەناونیشانی (جۆرەکانی کەسایەتی) دەکاتەوە، خولەکە ماوەی یەک ڕۆژ دەخایەنێت و لە کۆتاییدا بڕوانامەی سەنتەری کەنەدی بە بەشداربووان دەبەخشرێت .
ئاگاداری لە سێنتەری زمانەوە بۆ كاندیدانی كۆرسی ئامادەكاری IELTS و بەهێزكردنی زمانی ئینگلیزی.
بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری ئەو فێرخوازانە دەکاتەوە كە ناوی خۆیان لە كۆرسی ئامادەكاری IELTS و بەهێزكردنی زمانی ئینگلیزی تۆمارکردووە، سبەی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٧/١/١٨ كاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ تاقیكردنەوەی Placementـە لە بینای كۆلێژی زانست ـ نهۆمی یەكەم ـ هۆڵی چالاكییەكانی كۆلێژ.
تێبینی: دەبێت گشت فێرخوازان پێش كاتی دیاریكراو لە شوێنی تاقیكردنەوە ئامادە بن، تەواوی پێداوستیەکانی تاقیکردنەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن.
بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری زمان
زانكۆى كۆيە دوو كۆنفرانسى نێودەوڵەتى ئەنجامدەدات
ڕاگەیاندنی زانکۆ
ئاگاداری مامۆستايان و توێژەرانى زانكۆمان دەكەينەوە، زانكۆى كۆيە لە مانگى چوارى ئەمساڵدا دوو كۆنفرانسى نێودەوڵەتى ئەنجامدەدات، مامۆستایانی زانکۆ دەتوانن بە توێژینەوەکانیان بەشداری کۆنفرانسەکە بکەن.