ئاگاداری خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان دەکەین، کە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی زانکۆی راپەڕین سیمینارێک بۆ بەڕێز (مامۆستا ئاراز رەمەزان) رێکخەری پڕۆژەی ئیراسمۆس مەندۆس مەرحەبا لەزانکۆی راپەڕین سازدەکات، بۆ ئەو فێرخوازانەی دەیانەوێت فۆڕمی داواکاری پێشکەشی پڕۆگرامەکە بکەن.
ئاگاداری بۆ بەڕێزان (کەژاڵ کەڕابی و فیراس سەلمان)
بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی زانکۆی راپەڕین، ئاگاداری ھەریەک لەبەڕێزان (کەژاڵ کەڕابی و فیراس سەلمان) دەکاتەوە کە لەماوەی ( ١٤) رۆژدا لە بەرواری بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی لە سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین/ نھۆمی دووەم لەشاری رانیە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستێکی تایبەت کە لەدەرەوە وڵات ھاتووە.
لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە و لە وادەی دیاریکراودا زانکۆی راپەڕین بەرپرسیار نابێت لەپاراستن و رادەستکردنی پۆستەکان بۆیە داوا لەناوبراوان دەکەین بەزووترین کات سەردانمان بکەن.
ئاگادارییەك بۆ خوازیارانی کۆرسی زمانی ئینگلیزی
بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری ئەو فێرخوازانە دەكاتەوە كە ناوی خۆیان تۆماركردووە بۆ بەشداریكردن لە كۆرسی فێربوون و بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی و فارسی و عەرەبی، ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ڕێکەوتی (٣-٤ / ١ / ٢٠١٧) کاتژمێر ٩ی پێشنیوەڕۆ سەردانی سێنتەری زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی مامەڵە پێویستییەکانی کۆرسەکە و پێدانی قستی یەکەم بەبڕی ٢٠٠ هەزار دیناری بە زانکۆمان.