سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم خوێندکاران دەکاتەوە کە سبەی یەکشەممه ڕێکەوتی ۲۰۱۷/۲/٥، لە گشت کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ دەوام ئاسایی دەبێت، بەپێچەوانە هەر کەسێک ببێتە هۆی پەکخستنی دەوامی خوێندن لە زانکۆمان، ئەوا ڕێکاری یاسایی و کارگێڕی لەزانکۆ و لە بەشەناوخۆیی لەبەرامبەریدا دەگیرێتەبەر.
بەشی فیزیا وێرکشۆپێک سازدەکات
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٧/٢/۱۱، بەشی فیزیای لە کۆلێژی زانست زانکۆی ڕاپەڕین، وێرکشۆپێک بەناونیشانی (Physical Researches and Scientific Projects) لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ ئەنجامدەدات.
لە وێرکشۆپەکەدا چەندین توێژینەوە بەناونیشانی جیاواز لە بابەتەکانی فیزیا تاوتوێ دەکرێن و توێژەران میکانیزمی ئیشکردنیان دەخەنە ڕوو، هەر لەم ڕۆژدا چەند گروپێکی توێژینەوە لەسەر بابەتە پێشکەشکراوەکان پێکدەهێنرێن و هەوڵدەدرێت لە داهاتوێکی نزیکدا توێژینەوەکان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بڵاوبکرێنەوە.
ئاگادارییەک بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین
بەڕێوەبەرایەتی دارایی ئاگاداری سەجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان دەکاتەوە، ئەوانەی تا ئێستا فۆڕمی سیستمی (بایۆ مەتری)یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە ڕۆژانی (سێ شەممە ۲۰۱۷/۱/۳۱) و (چوارشەممە ۲۰۱۷/۲/۱)فۆڕمەکانیان بگەڕێننەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانکۆمان بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری سیستەمەکە بۆیان، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن لە تۆمارنەکردنی ناوەکانیان لە سیستمی بایۆ مەتری .