University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی پاڕالێڵی بەیانیان

ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی پارالێڵی بەیانیانی زانکۆی ڕاپەڕین دەکەین کە ناویان دەرچووە (کاندید کراون) سەردانی تۆمارگای گشتی زانکۆی ڕاپەڕین بکەن، بە مەبەستی ئەنجامدانی کاروباری دەستپێکردنی خوێندن.

سیمینارێك بۆ پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری و ڕانكینك لە زانکۆی ڕپەڕین ئه‌نجامده‌درێت

له‌ سه‌ر ڕاسپارده‌ی به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆ، بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری ڕۆژی سێ شه‌ممه ڕێکەوتی‌ ٢٧\١٢\٢٠١٦ كاتژمێر (١١) پێش نیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی كۆبونه‌وه‌كان له‌ كۆلیجی زانست، سیمینارێك بۆ پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری و ڕانكینك سازدەکات . داواکارین سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و سه‌رۆكی به‌شه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانكۆمان ئاماده‌بن، هەروەها مامۆستایان له سەرجەم فاکەڵتی و کۆلێژ و بەشەکا‌نی زانكۆمان ده‌توانن ئاماده‌ی سیمینارەکە بن، ئاماده‌بوونی مامۆستایان ئاره‌زوومه‌ندایه‌ .

درێژەی بابەت

ئاگاداری سەبارەت بە پشووی زستانە لەزانکۆی راپەڕین

سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەرزەتی مەسیح و جەژنی سەری ساڵی زاینییەوە پیرۆزبایی ساڵی نوێی (٢٠١٧) ئاڕاستەی سەرجەم خوێندکارانی خۆشەویست و مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات، هەروەک ئاگاداریان دەکاتەوە کە پشووی زستانە لەرۆژی (٢٥ /١٢ / ٢٠١٦)ەوە دەستپێدەکات تا رۆژی (٢ /١ / ٢٠١٧) واتە رۆژی ( ٢/ ١/ ٢٠١٧) دەوامی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.

درێژەی بابەت