سێنتەری زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری فێرخوازان دەکاتەوە، لە دەسپێکی ساڵی نوێدا کۆرسی ئامادەکاری (IELTS) و فێرکاری و بەهێزکردنی زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی دەکاتەوە، سێنتەرەکەمان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بە لەبەرچاوگرتنی باری دارایی هاوڵاتیان نرخی کۆرسەکانی کەمکردەوە بۆ بڕی (۳٥۰٫۰۰۰) سێ سەد و پەنجا هەزار دینار، ئەمەش لەپێناو بەشداریکردنی زۆرترین ڕێژەی فێرخوازان، هەروەک بەشداریکردن لە کۆرسەکەدا کراوەیە بۆ هەموو کەسێک، بۆ ئەو مەبەستە هەر فێرخوازێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دوای خوێندنەوەی ڕێنماییەکانی کۆرسەکە، دەتوانێت ناوی خۆی تۆمار بکات بەڕێگەی ئۆنلاین.
کۆرسەکان پێک دێن لە:
١. کۆرسی ئامادەکاری IELTS
٢. کۆرسی فێربونی زمانی ئینگلیزی بۆ سەرجەم ئاستەکان
٣. کۆرسی فێربوونی زمانی عەرەبی.
٤.کۆرسی فێربوونی زمانی فارسی.