University of Raparin Logo

پڕۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا کۆتاییهات

چاپکردن ئیمەیڵ

زانكۆی راپەڕین، لەرێگەی فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا - بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا، لەماوەی (٦۲) ڕۆژدا لەرێگەی لیژنەیەكی دڵسۆز و پەرۆشەوە لە خزمەت پێشکەشکارانی خوێندنی باڵادا بون و رۆژی (٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣) پڕۆسەی پێشكەشكردن کۆتاییهات.

درێژەی بابەت

بەشی باخچەی منداڵان، بە ئەنجامدانی چالاکی ژینگەدۆستی کۆتایی بە پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ هێنا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ دوو شەممە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، ڕاگرایەتی بەشی باخچەی منداڵان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین، بە ئەنجامدانی دوو چالاکی ژینگەدۆستی کۆتایی بە پڕۆسەی خوێندنی ساڵی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) هێنا .

درێژەی بابەت

سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار، ئینتێرنشیپ پرۆگرامی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ڕاگەیاند

چاپکردن ئیمەیڵ

سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین، بانگهێشتی خوێندکارانی هەردوو قۆناغی (سێیەم و چوارەم)ی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) و وە (دەرچووانی) سەرجەم کۆلێژو بەشەکان زانکۆی ڕاپەڕین لە هەردوو کەمپەسی ڕانیە و قەڵادزێ دەکاتەوە بە مەبەستی بەشداریکردن لە ئینتێرنشیپ پرۆگرامی ــ ٢٠٢٣ .
سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی ڕێکخراوی (ئایریکس IREX) ئەمریکی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەلی بەشداریکردن و ڕاهێنان بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین لە پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت رادەگەیەنێت، پڕۆگرامەکە بۆ ماوەی ١٠٠ کاتژمێر بەشێوازی ئامادەبوون دەبێت.
بۆ پێشکەشکردن کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە👇
https://forms.gle/VzCe2L9RZLRq4NUk9
. تێبینی/

درێژەی بابەت