University of Raparin Logo

گفتوگۆی ماستەرنامەیەک لە زمانی كوردی دا ئەنجامدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی سێ شەممە ٢٠١٦/٨/١٦ ، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ، لەھۆڵی "پێشەوا قازی محمد" لە فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی ڕاپەڕین، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا صالح عبداللە بابكر ) بە ناونیشانی ( ڕێبازی مۆرفۆلۆجی فەرهەنگی لە شیكردنەوەی گیركەكانی زمانی كوردی دا ) ئەنجامدرا، له‌كۆتاییدا ماستەرنامه‌کە به‌ پله‌ی (نایاب ) قبوڵکرا.

بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین، پیرۆزبایی لە خوێندکار (صالح عبداللە بابكر) دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە زمانی کوردی دا ، بە هیوای بەردەوامی و بەدەستهێنانی پلەی باڵاتر لە پێناو خزمەتکردنی ئایندەی زانکۆمان.

درێژەی بابەت

ڕاگەیاندنى پۆستى (٣) ڕاگر لە زانکۆى ڕاپەڕین

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى (٣) سێ ڕاگر لە زانکۆى ڕاپەرین ( بۆ جارى دوەم ) ڕادەگەێنێت، جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

درێژەی بابەت

زەمالەی "چیڤنینگ"ی بەریتانی بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠١٧

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا و ڕێکخراوە هاوبەشەکانی، زەمالەی "چیڤنینگ" بۆ خوێندنی ماستەر پێشکەش دەکەن. خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە شیاون بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، چیڤنینگ دەرفەتێکی بێ هاوتا پێشکەش دەکات بە سەرکردەکانی داهاتوو، کەسە کاریگەرەکان و بڕیاردەرەکان لە سەرانسەری جیهان لەپێناو پەرەپێدانی تواناکانیان بەشێوەیەکی پێشەیی و ئەکادیمی، دروستکردنی پەیوەندییەکی تۆکمە و بەهێز، بە ئەزموونکردنی کەلتوری بەریتانیا و بنیاتنانی پەیوەندیەکی ئەرێنی بەردەوام لەگەڵ بەریتانیادا.

درێژەی بابەت