University of Raparin Logo

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین، توێژینەوەیەک لەگۆڤارێکی زانستی ئەمریکا بڵاودەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

د. نجم الدين محمد سعيد مامۆستا لە بەشى ئەندازياری شارستانی - زانکۆی ڕاپەڕین، تویژینەوەیەکى تازەی لە بواری ئەندازیاری لەژێر ناونیشانی (Simultaneous Displacement and Internal Force Prescription in Shape Control of Pin-Jointed Assemblies)  لە گۆڤارى”AIAA Journal”  بڵاودەکاتەوە کە گۆڤارەکە ئەمریكیە و یەکێکە لەو گۆڤارانەى لەلایەن دامەزراوەی ( HYPERLINK "http://arc.aiaa.org/loi/aiaaj" American Institute of Aeronautics and Astronautics) بلاودەکرێتەوە و چاپ دەكرێت واتە پەيمانگاى ئەمريكى زانستى و زانستى ئاسمانگەرى.

درێژەی بابەت

زانکۆی راپەڕین لە پلەبەندی (١٦)ھەمینی زانکۆکانی عێراق دانرا

چاپکردن ئیمەیڵ

بەپێی سیستەمی رانکی وێب ماترێکس بۆ وێب سایتی زانکۆکانی جیھان، کە لەوڵاتی ئیسپانیا سەرپەرشتیدەکرێت، زانکۆی راپەڕین بۆ مانگی تەمموزی ٢٠١٦ لەسەر ئاستی عێراق لە پلەبەندی (١٦) و لەسەر ئاستی کوردستانیش لە پلەبەندی (٥)ی زانکۆکان دانرا.

درێژەی بابەت

شێوازی "وەرگرتنى زانکۆیى" خوێندکاران کەوتە بوارى جێبەجێکرنەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

بەئامانجى ڕەچاوکردنى حەز و ئارەزوەکانى خوێندکار و پێدانى سەربەخۆى زیاتر  بەزانکۆکان و، بەفیڕۆنەدانى هەوڵ و تواناکانى مامۆستا و خوێندکار و خەرجیەکى زۆر، بۆ یەکەمین جار لەسەر پێشنیازى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بەبڕیارى ئەنجومەنى وەزارەت، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان لە ساڵى نوێى خوێندنەوە سیستمى وەرگرتنى زانکۆیى جێبەجێ دەکات.

لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەئیمزاى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنمایى ژمارە (١٠)ى ساڵى (٢٠١٦) تایبەت بەوەرگرتنى زانکۆیى بەنوسراوى ژمارە (١١٠٤٣) پەسند کرد.

لەو ڕێنمایەدا خاڵە سەرەکیەکانى سیستمى وەرگرتنى زانکۆیى و ئەو بەشانە دەستنیشان کراوە کە لە ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) خوێندکار بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ وەردەگرن.

درێژەی بابەت