University of Raparin Logo

بۆ خوێندنی ئەمساڵ ١٠٠ ھەزار دینار لە خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان وەردەگیرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

بڕیارە بۆ خوێندنی ساڵی ۲۰۱٦-۲۰۱۷، حکومەتی ھەرێم بڕێک پارە لەخوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان وەربگرێت، ئەم بڕیارەی حکومەتی هەرێم کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە و لیژنەی کاروباری پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان داوا لە حکومەت دەکات لە بڕیارەکەی پاشگەزببێتەوە و باری سەرشانی ھاوڵاتیان قورستر نەکات.

درێژەی بابەت

وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆنمرە و مەرجەکانى خوێندنى بەکالۆریۆس بۆ بەشە پزیشکى و ئەندازیارییەکان لە دەرەوەى وڵات دیارى دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

 بەئامانجى بەرزکردنەوەى کواڵیتى خوێندن و تواناى ئەو خوێندکارانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆنمرەى خوێندن لە بەشە پزیشکى و ئەندازیارییەکان دەستنیشان دەکات.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى خوێندکار بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى خوێندنى بەرایى (بەکالۆریۆس) لە بوارى پزیشکى و ئەندازیارى ڕوو لە زانکۆکانى دەرەوەى وڵات دەکەن، بۆیە وەزارەتەکەمان لە چوارچێوەى ئەرکەکانى خۆیدا و بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى خوێندنى ئەو خوێندکارانە، بەئیمزاى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى  پاڵپشت بەکۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت مەرجەکانى خوێندنى بەرایى (بەکالۆریۆس) لە بوارى پزیشکى و ئەندازیارى لە زانکۆکانى دەرەوەى وڵات دەرکرد.

درێژەی بابەت

نوێنەری مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین دیاریکرا

چاپکردن ئیمەیڵ

بە مەبەستی گەیاندنی دەنگی مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین بە ئەنجومەنی زانکۆ و ناوەندەکانی تر، بەفەرمانی زانکۆیی ژمارە (٣٦١) لە ڕێکەوتی ٢٠١٦/٨/١٧، بڕیاردرا بە دانانی بەڕێز ( م.ی.ڕێبوار خالد مصطفی ) مامۆستا لە فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتیییەکان .

درێژەی بابەت