ئەندامێکی وەفدی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ شاری سنە، رایدەگەیەنێت کە لەسەردانەکەیاندا زانکۆی کوردستان-یان لە شاری سنە لەخۆرھەڵاتی کوردستان بەسەرکردۆتەوە و گەیشتوونەتە چەندین رێککەوتنیش لە سێکتەری خوێندنی زانکۆییدا.
سەنتەری گەشەپێدانی کار زنجیرە سیمینارێک بۆ خوێندکاران سازدەکات
ڕۆژی یەك شەممە ( ٨ / ٥ / ٢٠١٦ )، سەنتەری گەشەپێدانی کار- زانکۆی ڕاپەڕین لەدرێژەی کار و چالاکیەکانی دا (زنجیرە سمینارێکی ) بۆخوێندکارانی قۆناغی چواری سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین سازکرد.
سیمینارەکان بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی بەهرە و توانا مرۆییەکانی خوێندکاران و ئامادەکردنیان بوو بۆ بازاڕی کار.
دووەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی بەشی باخچەی ساوایان لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٦/٥/٧، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، بەشی باخچەی ساوایان لەفاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی راپەڕین، لەژێر ناونیشانی " منداڵ فێر مەکە، بەڵام ھەلی بۆ بڕەخسێنە" دووەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆی سازکرد.