لەچوارچێوەی خولێکی گەشەپێدانی تواناکان، کە بەسەرپەرشتی رێکخراوی (IREX)ی ئەمریکی و بە هەماهەنگی زانکۆی نیۆرک و باڵیوزخانەی ئەمریکا لەعێراق، بۆ بەڕێوەبەری سەنتەرەکانی بەکارخستنی ژمارەیەک لە زانکۆکانی کوردستان و عێراق ڕێکخراوە، بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدانی کار لە زانکۆی ڕاپەڕین وەک زانکۆیەکی حکومی بەشداری خولەکەیان کردووە .
لەبەردەوامی چالاكیە رۆشنبیرییەكانیدا: زانكۆی ڕاپەڕین، سێ كۆڕ ساز دەكات
دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندنی زانكۆی ڕاپەڕین چەند چالاكییەكی جۆراوجۆری ڕێكخست، لەو چوارچێوەیەدا و لە درێژەی كاروچالاكییە رۆشنبیرییەكاندا بڕیارە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە و سێ شەممە (۱٥-۱٦-۱۷ / ٥ / ۲۰۱٦ ) سێ چالاکی ڕۆشنبیری دیكە ئەنجام بدات.
گفتوگۆی ماستەرنامەیەک لە بواری پەرستاری ئەنجامدرا
ڕۆژی چوار شەممە ٢٠١٦/٥/١١ ، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ، لەھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا ( دڵنیا عمر علی ) بە ناونیشانی ( Problems that Face Patients with Tuberculosis Disease in Slemani City ) ئەنجامدرا، لە کۆتاییدا ماستەرنامەکە بە (مستوفي) قبوڵکرا.
بابەتی تر...
- له زانكۆی ڕاپهڕین، كۆڕێكی فیكری بۆ ( مهلا بهختیار) بهڕێوهچوو
- ڕاگەیاندنى بەرایى ناوى کاندیدەکانی زەمالەی ڕوسیای فیدراڵ
- ئەنجومەنى وەزارەت ڕێنماییە نوێیەکانى خوێندنى (ماستەر و دکتۆرا)ى بەکۆمەڵێک گۆڕانکاریەوە پەسەند کرد
- خوێندکارانی زانکۆکانی هەرێم دەتوانن لە خۆرھەڵاتی کوردستان (ماستەر-دکتۆرا) بخوێنن