بڕیارە کاتژمێر (٩)ی سەرلەبەیانی رۆژی شەممە ۲۰۱٦/٥/۷، بەشی باخچەی ساوایان لەفاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی راپەڕین، لەژێر ناونیشانی " منداڵ فێر مەکە، بەڵام ھەلی بۆ بڕەخسێنە" دووەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆی رێکدەخات.
زانکۆی ڕاپەڕین، لە ڕۆژی جیھانی پەرستاراندا چەند چالاکییەک بەڕێوەچوون
ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۱٦/٥/٤ ، کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆی راپەڕین بەبۆنەی رۆژی جیھانی پەرستاران چەند چالاکییەکی زانستی ڕێکخست.
لە مەراسیمەکەدا "د.هێرش رسول" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران ، "پ.ی.د.سناﺀ حسن " ڕاگری کۆلێژی پەرستاری و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران ئامادەبوون.
وەزارەتى خوێندنى باڵا چهكی (١٨٤) خوێندکارى تواناسازی خەرج دەکات
لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ستافى سەرپەرشتیکردنى بەرنامەى تواناسازى, وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لیستێکى نوێى شایستە داراییەکانى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى خەرج دەکات.