ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەئامانجى گەشەپێدانی هەماهەنگیی و هاوکاری لە بواری خوێندن و توێژینەوە و پەرەپێدانی زانستیی و تەکنۆلۆجی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان یاداشتی لێکگەیشتنی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئیمزا کرد. ئەمڕۆ سێ شەممە, ڕێکەوتى (١/٣/٢٠١٦)لە سەر بانگهێشتی (د. یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی، وەفدێکى وەزارەتى خوێندنى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران بەسەرۆکایەتى (د. سالار ئامولی) بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد.
زەمالەی کۆڕبەندی ئەوروپی ئەلباچ بانگھێشتی خوێندکارانی کوردستان دەکات
زەمالەی کۆڕبەندی ئەوروپی ئەلباچ کە یەکێکە لە بەناوبانگترین پلاتفۆرمەکانی ئەوروپا بانگھێشتی خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ یەکێک لە (٩) زەمالەی تایبەت بە کۆربەندی ئەمساڵ.
زەمالەی تورکیا بۆ ساڵی ٢٠١٦ ڕاگەیەنرا
پێشکەشکردنی داواکاری بۆ زەمالەی تورکیا دەستپێدەکات لە ۲۰۱٦/۲/۲۸ دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ٣١/ ٣/ ٢٠١٦ دەبێت. پڕکردنەوەی داواکاری لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت بۆ بوارەکانی بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا، کاندیدەکان دەتوانن تەنها بۆ یەك ئاستی خوێندن داواکاری بنێرن کە پەیوەندی بەپسپۆڕییەکەیانەوە هەبێت.