University of Raparin Logo

د.یوسف گۆران: زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەڕێژەى جیاواز لە کرێى خوێندنى خوێندکاران خۆش دەبن

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕاگه‌ياندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی د.یوسف گۆران ڕایگەیاند بۆ ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانەکان لەم قۆناخەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو ڕوانکەوە چاوەڕێی ڕۆڵی کارای زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان دەکات، لە ڕوانگەیەک کە ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەییان لەسەر شانە، لە ڕوانگەیەکی دیکەشەوە حکومەت چاوەڕوانى ئەوە لە زانکۆ تایبەتەکان دەکات ڕەچاوى بارودۆخى دارایى هەرێمى کوردستان بکەن.

درێژەی بابەت

لەپێناو بەرژەوەندی خوێندكاران، لەزانكۆی راپەڕین دەوام ئاسایی دەكرێتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕاگەیاندنی زانكۆی راپەڕین

لەپێناو بەرژەوەندی خوێندكاران و بەفیڕۆنەدانی ئەمساڵی خوێندنی (٢٠١٥-٢٠١٦)دا بڕیارە لەرۆژی شەممە ٢٠١٦/٢/٦ دەوامی خوێندن لەسەرجەم بەش و فاكەڵتییەكانی زانكۆی راپەڕین ئاسایی بكرێتەوە.

ئەو بڕیارەش لەكۆبوونەوەی سێشەممە ٢٠١٦/٢/٢ ی سەرۆكی زانكۆ و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و ڕاگرەكان لەگەڵ سەرجەم سەرۆكی بەشە زانستیەكانی زانكۆی راپەڕین هات كە تیایدا تەوەری بایكۆدكردن و ئاساییكردنەوەی دەوام تاوتوێكرا.

درێژەی بابەت