بەپێی ریزبەندی سیستەمی رانکی وێب ماترێکس (webometrics) بۆ ماڵپەڕی زانکۆکانی جیھان لەوڵاتی ئیسپانیا ئەنجامدەدرێت، زانکۆی راپەڕین لەریزبەندی رانکینەکەدا لەپلەی دووەمی زانکۆکانی کوردستان و پلەی ١٠ یەمی زانکۆکانی عێراقی پێ بەخشراوە.
یەكەمین كۆنفرانسی زانستی بۆ خوێندكارانی زانكۆی راپەرین سازدەکرێت
بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و مەعریفیی خوێندكاران و، هاندان و راهێنانیان لەسەر توێژینەوەی زانستی و، دروستكردنی توێژەری سەركەوتوو، فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران بەهاوكاریی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆ، (یەكەمین كۆنفرانسی زانستیی خوێندكارانی زانكۆی راپەڕین) سازدەكات، بۆیە لە ئێستاوە داوا لەو خوێندكارانە دەكەین كە ئارەزومەندن بە (توێژینەوەی دەرچوون)یان لە كۆنفرانسەكەدا بەشدار بن، رەچاوی ئەم مەرج و رێنماییانە بكەن:
لە بەریتانیا کۆنفرانسێک بۆ کۆچی کوردان رێکدەخرێت
ڕۆژی ٢٠١٦/٥/٢٧ سەنتەری توێژینەوەی سیاسەتی کۆمەڵایەتی زانکۆی میدڵ_سەکس لەوڵاتی بەڕیتانیا بە هاوکاری پەیمانگای بەریتانی بۆ خوێندنی عێراقی، کۆنفرانسێک بۆ کۆچی کوردان سازدەکەن، توێژەران و مامۆستایان له زانکۆکانی کوردستان دەتوانن بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا بکەن، ئامانج لە سازدانی ئەم کۆنفرانسە کۆکردنەوەی توێژەرانە لە بوار و پسپۆڕییە جیاجیاکاندا کە لەسەر کوردانی تاراوگە کاردەکەن، تا بتوانن ئاڵوگۆڕی توێژینەوە و دۆزینەوە نوێکانیان و شارەزایەکانیان دەربارەی هۆکارەکانی کۆچی کوردان لە وڵاتی خۆیانەوە بۆ وڵاتانی دیکە و بەپێچەوانەوە گەڕانەوە بۆ وڵات تاوتوێ بکەن و پێشکەشی بکەن .