وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم نوسراوی راگرتنی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی دەركرد و ئاڕاستەی گشت وەزارەت و فەرمانگەكانی حکومەتی هەرێمی كردووە.
ڕاگەیاندنی (۳۰)ی زمالەی خوێندن لە وڵاتی هەنگاریا
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستا و فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکات, کە وڵاتی هەنگاریا (٣٠)سى زەمالەی خوێندنى پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە بە مەبەستی بەدەستهێنانى بڕوانامەى خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرا (١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا) بەم شێوەی خوارەوە:
زانکۆی راپەڕین، رێبەری خوێندکاران بڵاودەکاتەوە
دوای هەوڵێکی زۆر و لە هەنگاوێکی نوێ و ناوازەدا، زانکۆی راپەڕین، (رێبەری خوێندکاری زانکۆ ٢٠١٥- ٢٠١٦)، کە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین لە سەرجەم بەش و قۆناغەکان ئامادەکراوە، وەک سەرەتا لە ماڵپەڕی زانکۆ بڵاوی دەکاتەوە.
(رێبەری خوێندکاری زانکۆ) نامیلکەیەکی رێنیشاندەر و فرە بابەتە بۆ خوێندکاران، بۆ بەرچاوڕوونی خوێندکاران و لە دوتوێی زیاتر لە ١٠٠ لاپەڕە لەلایەن فەرمانگەی یاریدەدەرێتیی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران ئامادەکراوە.