University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین بەئەلکترۆنیکردنی سیستمی وەرگرتنی خوێندکارانی خستە بواری جێبەجێ کردنەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

زانکۆی ڕاپەڕین بە مەبەستی بە ئەلکترۆنیکردنی سیستمی وەرگرتنی خوێندکاران و ڕێکخستنی دۆسییەکان،لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتی پسپۆڕەوە بەسەرپەرشتی بەڕێز "د.هێرش رسول" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان، ڕاگەیاندن و تەکنەلۆجیای زانیارییەکان و تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین بەرنامەیەکی تایبەت ئامادەکراوە، بۆ ئەوەی خوێندکارانی تازە وەرگیراو لەزانکۆکە فۆڕمی زانیاری خوێندکار "فۆڕمی خۆتۆمارکردن" لەسەر ماڵپەڕی فەرمی زانکۆ پڕبکەنەوە.

درێژەی بابەت

زانکۆی ڕاپەڕین خوێندن بەسیستمی (پاراڵێڵ) دەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٥/١٢/٢٩ زانکۆی ڕاپەڕین لە بانگەوازێكدا هاوشێوەی زانكۆكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بە نوسراوێکی فەرمی ژمارە (٤٥١٢/٢٩/٧) بۆ ئەمساڵی خوێندن (٢٠١٥-٢٠١٦)، خوێندن بەشێوەی سیستمی (پاراڵێڵ)ی ڕاگەیاند، سیستمەکە بریتییە لەوەرگرتنی خوێندکاران‌و خوێندنیان لە سەرجەم فاکەڵتی و سکوڵ و بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین لەبەرامبەر بڕێک پارەی ساڵانەدا.

دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناوی وەرگیراوانی لەزانکۆو پەیمانگاکانی هەرێم بڵاوکردوە، لە پڕۆسەکەدا ژمارەیەک خوێندکار ناویان لەهیچ زانکۆ و پەیمانگایەک نەهاتەوە، لەپێناو بەرژەوەندی ئەو خوێندکارانە و بێبەش نەبونیان لە پڕۆسەی خوێندن، زانکۆی ڕاپەڕین خوێندن بەشێوەی سیستمی (پاراڵێڵ)ی دەکاتەوە، بۆ ده‌رچوانی لقی (زانستی‌ و وێژه‌یی).

زانكۆی ڕاپەڕین لە بانگەوازەکەدا خوێندكارانی دەرچووی لقی زانستی و وێژەیی ساڵەکانی ( ٢٠١٢-٢٠١٣ ، ٢٠١٣-٢٠١٤ ، ٢٠١٤-٢٠١٥ ) ئاگادار دەكاتەوە، كە دەتوانن لە ڕۆژی چوارشەممە رێكەوتی (٢٠١٥/١٢/٣٠ تا ٢٠١٦/١/١٠) لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین فۆڕمی داواکاری پڕبكەنەوە.

درێژەی بابەت

پیرۆزبایی سەرۆکی زانکۆ بەبۆنەی ساڵی نوێ ی(٢٠١٦)ەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

بەبۆنەی ساڵی نوێ ی(٢٠١٦)ەوە، پیرۆزبایی گەرم لە گشت خانەوادەی شەهیدانی ڕێگای رزگاری کوردستان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارە خۆشەویستەکانمان دەکەین..
 هیوا خوازین لەم ساڵەدا هەموو خۆشحاڵ و شادمان و سەرکەوتووبن، وە ئومێدی داهاتوویەکی ئازادو سەقامگیر و گەشەسەندو بۆ گەلی کوردمان دەخوازین و داوای سەرکەوتن و سەلامەتی بۆ برا پێشمەرگە قارەمانەکانمان دەخوازین لە بەرەکانی جەنگ، کە بەگیانی خۆیان خاک و سنوری کورستانی خوشەویست دەپارێزن.

                                                 پ.د.محمد علی عبداللە
                                                 سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین