ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین، هەستا بە کردنەوەی خولێکی سێ رۆژە لە بواری ڕاگەیاندن بۆ ئەو کەسانەی خواستی فێربوونی کاری ڕاگەیاندن دەکەن لە زانکۆی ڕاپەڕین و زیاتر لە (٥٠) پەنجا ئارەزوومەند لە سەرجەم فاکەڵتی و بەشەکانی زانکۆ بەشدارییان تێدا کرد.
ئهنجومهنی فاكهلتی پەروەردەی بنەڕەت لهگهل خوێندكاران کۆدەبێتەوە
رۆژی شەممە ١١ /٤ /٢٠١٥ لەهۆلی چالاکی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن راگری فاکەڵتی و ئەندامانی ئهنجومهنی فاكهلتی پهروهردهی بنهرتی دیدارێكی تایبهتیان لەگەڵ خوێندكارانی قۆناغی چواری فاكهلتییەکە ئهنجامدا
لە کۆبونەوەکەدا وێرای بهخیر هاتنهوه خوێندكاران لەماوەی ڕاهێنان و گفتوگۆیەکی هاوبەشیان لهسهر گرفت و پیداویستیهكانی خوێندكارانی قۆناغی چوار ئهنجامدا.
خویندکارانى قۆناغی چوار وەک بەشێک لەتەواوکردنى خویندنى زانکۆیی لەماوەى (٤٥) رۆژى رابردوو لەخویندنگاکان راهینانیان ئەنجام داوە و وانەیان وتۆتەوە .
پرۆژەی "سەنتەری گەشەپێدانی کار" دەستی بەکارەکانی کرد
رۆژی 2015/04/08، لەدیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو بەئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی سەنتەرەکانی گەشەپێدانی کار لە زانکۆ حکومیەکان کوردستان و راوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵاو راوێژکاری جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەت و نوێنەری رێکخراوی IREX ھەنگاوی یەکەمی پرۆژەی کاراکردنی سەنتەری گەشەپێدانی ھەلی کار لەزانکۆ حکومیەکان دەستیپێکرد.