University of Raparin Logo

ناڕەزایی خوێندنی ئێوارانی زانکۆی ڕاپەڕین بەرامبەر بڕیارێکی وەزارەتی دارایی

چاپکردن ئیمەیڵ

 دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەنوسراوییان ژمارە 9/10/10729 لە بەرواری 11/12/2014 نوسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کردووە کە لە بڕگەی 2 دا هاتووە ، سەرجەم خەرجییەکان لەسەر داهاتی خوێندنی ئێواران ڕادەگیرێت و لە بڕگەی چواری هاتووە بۆ رەزامەندی هەر خەرجییەک بۆ بەڕێوەبردنی خوێندنی ئێواران پێویستە رەزامەندی بەڕێز وەزیری دارایی وەربگیرێت. 

وەک نارەزایی بەرامبەر ئەو بڕیارە بەشی خوێندنی ئێوارانی زانکۆی ڕاپەڕین یاداشتنامەیەکیان ڕاگەیاند.

درێژەی بابەت

زانكۆی ڕاپەڕین فێستیڤاڵی شیعر و چیرۆك خوێندنەوە سازدەكات

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری زانكۆی راپەڕین وەك خزمەتێك بەبواری ئەدەب و گەشەپێدانی توانای ئەو كەسانەی شیعر و چیرۆك دەنوسن،  هەڵدەستێت بەسازدانی فێستیڤاڵی شیعر و چیرۆك خوێندنەوە بۆ ئەو كەسانەی شیعر و چیرۆك دەنوسن، بۆیە ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی ڕاپەرین دەكەین، هەر كەسێك خواستی بەشداریكردنی هەیە پەیوەندی بكات بەڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری زانكۆی ڕاپەرین / نهۆمی دووەمی فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لەڕانیە .

دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی بەرهەمەكان: ٢٢/ ١٢ / ٢٠١٤

ناوی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردەی ڕانیە ڕاگەیەندرا

چاپکردن ئیمەیڵ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئەنجامی بەرایی ناوی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی مامۆستای گرێبه‌ست رادەگه‌یه‌نێت کە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی  رانیه‌ له‌خۆ ده‌گرێت.

 

ناوی مامۆستایانی گرێبەست-بنەڕەتی

ناوی مامۆستایانی گرێبەست-ئامادەیی