زانكۆی ڕاپەڕین ناوەندێكی زانستی و ئەكادیمی تازە دامەزراوە ، ستافی زانكۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەهەوڵی بەردەوامدان لە پێناو بەرزكردنەوەی ئاستی زانكۆكە لە بوارە زانستیەكان ، بەئامانجی ئامادەكردنی نەوەیەكی نوێی خوێندكاران كە بە توانابن و ئاشنابن بە زانست و تەكنەلۆجیای پێشكەوتووی سەردەمیانە.
زانكۆی ڕاپەڕین لەئێستادا لەچوار فاكەڵتی و یەك سكوڵ پێكدێت ، فاكەڵتی زانست و فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەت و فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەكان و فاكەڵتی پەروەردە – قەڵادزێ و سكوڵی پەرستاری ،ئەم زانكۆیە دەوامی خوێندنی ئێوارانی تێدا دەكرێت، تا ئێستا زانكۆی ڕاپەڕین سێ خولی دەرچووانی هەبووە و خوێندنی باڵا لەم زانكۆیەدا كراوەتەوە .
زانكۆی ڕاپەڕین لە سەرەتای دروستبوونیەوە تا ئێستا لە فراوانبوون و گەشەسەندنی بەردەوامدایە ، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین پڕۆژەی گرنگ و بایەخدار لە زانكۆدا جێبەجێ كراون و هەندێكیان لە ئێستادا لە قۆناغی جێبەجێ كردندان .