University of Raparin Logo

خولێكی دوو ڕۆژی بۆ فەرمانبەرانی زانكۆی ڕاپەڕین كرایەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی٧/ ١٢/ ٢٠١٤  ڕێكخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگە خولێكی دوو ڕۆژی  (هۆشیاری ڕێ نیشاندەری ژیان) بۆ فەرمانبەرانی زانكۆی راپەڕین كردەوە، لەخولەكەدا ٢٧  فەرمانبەرانی زانكۆی ڕاپەڕین و نوێنەری فەرمانگەی ژینگەی ڕاپەڕین بەشدار بوون و ماوەی دوو ڕۆژی خایاند .

درێژەی بابەت

سەنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین بڕوانامەی بە زیاتر لە ١٠٠ فێرخواز بەخشیوە

چاپکردن ئیمەیڵ

سەنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین لە مانگی خەرمانان ی ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە، سەبارەت بە هۆکاری دامەزراندنی ئەو سەنتەرە (م.ی صلاح بابکر حسێن) بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدان و زمان وتی : هۆکارە سەرەکیەکانی دامەزراندنی ئەم سەنتەرە ئەوەبوو کە ساڵانی پێشوو خوێندنی ماستەر دەکرایەوە لە زانکۆکانی تر بەڵام خوێندکارانی ئەم ناچەیە دەرفەتی ئەوەیان نەبوو پێشکەشی بکەن، لەبەرئەوەی توانستی زمانی ئینگلیزیان نەبوو، هەروەها بەشێکی کەمیشیان ڕوویان لە زانکۆکانی هەولێر و سلێمانی و کۆیە دەکرد بە مەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامەی توانستی زمان، هەرچەندە دەرفەتی وەرگرتنیان کەمبوو، بۆیە بیرمان لەوە کردەوە کە زانکۆی ڕاپەڕین وەک سەرجەم زانکۆکانی تر ئەم سەنتەرە بکاتەوە.

درێژەی بابەت

پیرۆزبایی بەشی بایلۆجی بۆخوێندکاری وەرگیراوە لە کۆلێژی پزیشکی

چاپکردن ئیمەیڵ

 بەناوی سەرۆکایەتی و ستافی بەشی بایلۆجی پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خوێندکاری خۆشەویستی بەشەکەمان خوێندکار (کوردستان ئیسماعیل ئەحمد) دەکەین، بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی بەش بە شایستەی زۆرباشە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٣ – ٢٠١٤ وە بەرزبوونەوەی بۆ قۆناغی یەکەمی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی کۆیە. دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندوبوونی دەکەین و هیوادارین نمونەی زۆربێت .   

                                      سەرۆکایەتی بەشی بایلۆجی