وڵاتی هەنگاریا لەڕێگەی سکۆلەرشیپی (Stipendium Hungaricum)ەوە، چەندین دەرفەت بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی دابین دەکات وەک خوێندنی خۆڕایی، کرێی مانگانە، شوێنی نیشتەجێبوون و بیمەی پزیشکی. ئەم پڕۆگرامە لەلایەن حکومەتی هەنگاریاوە دامەزراوە بۆ ئەو خوێندکارە نێودەوڵەتیانەی کە خاوەنی ئاستێکی ئەکادیمی بەرزن.
لەهەفتەی كارسازیدا وێركشۆپێك لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبونی بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ژمارەیەک خاوەن کار و پڕۆژەی بچوک لە سنورەکە، سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار (CDC) لەهەفتەی كارسازیدا وێركشۆپێكی داخراوی بۆ ژمارەیەك خاوەن كار رێكخست.لە سەرەتادا ، بەڕێز (پ.ی.د. هەرێم حسن) بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین، وەک بەڕێوەبەری پانێڵ، پوختەیەکی لەبارەی تەوەر و کارنامە و ئامانجەکانی وێرکشۆپەکە بۆ ئامادەبوان خستەڕوو
ژمارەیەک مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری خولی ڕاهێنان لە هەردوو وڵاتانی پرتوگال و ئیسپانیا دەکەن
ژمارەیەک مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری خولی ڕاهێنان لە هەردوو وڵاتانی پرتوگال و ئیسپانیا دەکەنلەچوارچێوەی پڕۆژەی (TeachersMOD)، هەشت مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین بەشداریان لەدوو خولی ڕاهێنان لە هەردوو وڵاتی پرتوگال و ئیسپانیا کرد، خولەکان ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو، ڕۆژانی (١٣-١٤/ ١١ / ٢٠٢٣) لە زانکۆی ئۆتاد لە وڵاتی پرتوگال و ڕۆژانی (١٦-١٧/ ١١/ ٢٠٢٣) لە زانکۆی گرانادا لە وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوەچوون.