ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی لە کۆلێژی زانست لە زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکی بۆ د.سەرباز هەمزە عبداللە مامۆستا لە بەشی بیرکاری بەناونیشانی (How do you write a Project Proposal for Postgraduat study) ڕێکخست.
گفتوگۆی ماستهرنامەیەک لە بواری مێژووی كۆن ئەنجامدرا
ڕۆژی دوو شەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی٢٠٢١، له هۆڵی چالاکییەکانی سێنتەری زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی نامەی ماستهری (حسن قادر محمود) لە بواری مێژووی كۆن بهناونیشانی (ڕەنگدانەوەی ئایین لە یاسا تۆماركراوەكانی عێراقی كۆندا) ئەنجامدرا.
زانكۆی راپەڕین: هەر مامۆستاو فەرمانبەرێك ڤاكسین وەرنەگرێت مامەڵەكانی بۆ راییناكرێت
بەپێی فەرمانی زانكۆیی ژمارە (4938)ی زانكۆی راپەڕین كە لەرۆژی (25 – 10 – 2021) ئاڕاستەی سەرجەم كۆلێژو بەش و بەڕێوەبەرایەتی و هۆبەكانی زانكۆی راپەڕین كراوە، هەر مامۆستاو فەرمانبەرێك تاوەكو رۆژی (1 – 11 – 2021) ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا وەرنەگرێت، لەدوای ئەو بەروارەوە هیچ مامەڵەیەكی بۆ راییناكرێت.