مامۆستایەکی بەشى زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانکۆی راپەڕین توانی بڕوانامەی (دکتۆرای فەلسەفەی لە زمانی کوردیدا) بە پلەی نایاب بەدەستبهێنێت، لە دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی تێزی دکتۆراکەی، بە ناونیشانی (سینتاپڕاگماتیک لە زمانی کوردیدا) لە ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٣/١٠/٢ لە فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی کۆیە.
مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێنا
ڕۆژی یەکشەممە ١/ ١٠/ ٢٠٢٣ لەکۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکاری خوێندنی باڵا بەڕێز (سەردار مەلا عزیز) مامۆستا لەبەشی یاسای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی راپەڕین، لەبواری یاسا/ یاسای دەستوری بەناونیشانی ( تحدیات العدالة الدستورية في الانظمة الفدرالية- دراسة تحليلية مقارنة) بەڕێوەچوو.
زانكۆی راپەڕین وێركشۆپێكی نێودەوڵەتی دەربارەی پاراستنی پاشماوەو كەلەپور لەناوچە شوێنەوارییەكانی دەڤەری راپەڕین رێكدەخات
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە (5- 10 - 2023) لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆی راپەڕین، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی راپەڕین بەهاوبەشی لەگەڵ زانكۆی (Munster)ی ئەڵمانی و زانكۆی (Pisa)ی ئیتاڵی، وێركشۆپێكی نێودەوڵەتی دەربارەی پاراستنی پاشماوەو كەلەپور لەناوچە شوێنەوارییەكانی دەڤەری راپەڕین رێكبخەن.
بابەتی تر...
- زانکۆی ڕاپەڕین لیستی تەواوکاری وەرگیراوانی خوێندنی باڵا ڕادەگەیەنێت
- ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی راپەڕین، فەرمانی بەرزكردنەوەی نازناوی زانستییان پێبەخشرا
- چەند مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین بە توێژینەوەی زانستی بەشدارییان لەكۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی كرد
- بۆ ئەمساڵی خوێندن لەزانكۆی راپەڕین (1313) خوێندكار وەرگیراون