پ.ی.د.رسوڵ ابراهیم رسوڵ كە لەبەشی مێژووی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین مامۆستایە کتبێکی ناوبراو وەک سەرچاوەیەکی زانستی بۆ تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا لەکولیژی ئیبن روشدی زانکۆی بەغدا دیاریكراوە.
زانکۆی ڕاپەڕین پەرە بەپەیوەندی هاوبەش و کاری پێکەوەیی لەگەڵ زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک دەدات
لەهەنگاوێکی گرنگدا، بەرەو پەرەپێدان و گەشەسەندنی ئەکادیمی، هەردوو زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک (TIU) ، وەک سەرەتایەکی نوێی هاریکاری لە بوارەکانی خوێندنی باڵاو ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی، دەستپێکی بنیاتنانی پەیوەندی هاوبەش و کاری پێکەوەیی نێوانیان ڕاگەیاند، کە لە رۆژی (19 – 10 - 2023) لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەردوو زانکۆ ئەنجامدرا.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پوختەیەکی گرنگیان دەربارەی زانکۆکانیان پێشکەش کرد. شاندی زانکۆی ڕاپەڕین پێکهاتبوو لە پ.ی.د. پەیمان رەمەزان ئەحمەد، سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. جمال علی عمر، بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی ڕاپەڕین، پ.ی.د. هاوڕاز قادر حمە، ڕاگری کۆلێژی پەروەردە، هەروەها م. ئاراز محمد اسماعیل، بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین. شاندی زانکۆی ڕاپەڕین لە کۆبوونەوەکەدا تیشکیان خستەسەر دەستکەوت و بەهێزییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین. لەلایەکی ترەوە، شاندەکەی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک پێکهاتبوو لە پ.ی.د عبدالصمد صلاح الدین ئەحمەد، سەرۆکی زانکۆ، د. فاتیح کورا، جێگری سەرۆکی کارگێڕی و دارایی، د. دۆگان ئۆزدمیر، ڕاگری فاکەڵتی پەروەردە، پ.د. هیوا بەننا، سەرۆکی بەشی پەرستاری، د. جەعفەر حسین، بەڕێوەبەری نووسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، هەروەها د. شوکر حەسەن، مامۆستا لە فاکەڵتی پەرستاری، کە باسیان لە دید و پەیام و توانستی ئەکادیمی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک کرد.
جێگای ئاماژەیە، کۆبوونەوەکە دەرفەتێکی گرنگ بوو کە تیایدا هەردوولا گفتوگۆیان کرد لەسەر پرۆسە ئەکادیمییەکان لە هەرێمی کوردستان. هەردوو زانکۆکە بەشداریان کرد لە ئەنجامدانی گفتوگۆی بنیاتنەرانە بۆ دۆزینەوەی ڕێگاکانی بەرەوپێشبردنی ئاستی ئەکادیمی لە ناوچەکەدا. شایانی باسە، ڕێککەوتنە هاوبەشەکەی نێوان هەردوو زانکۆ کۆمەڵێک دەستپێشخەری و کاری پێکەویی گرنگ لەخۆدەگرێت، لەوانە بەرنامەکانی ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و پرۆژەکانی توێژینەوەی هاوبەش و پەرەپێدانی بەرنامە ئەکادیمییە هاوبەشەکان. لەم نێوەندەدا، هەوڵەکان دەخرێنەگەڕ بۆ ئاسانکردنی ئاڵوگۆڕی زانیاری و پەرەپێدانی گەشەی ئەکادیمی، لەڕێگەی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولا، وەک هەنگاوی سەرەتا و دەستپێکی قۆناغێکی ئاڵوگۆڕی پەرەپێدان و کاری هاوبەش.
مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین كتێبێك چاپ و بڵاودەكاتەوە
مامۆستایەكی بەشی مێژوو لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، تازەترین كتێبی زانستی خۆی چاپ و بڵاوكردەوە.
پ.د. عماد عبدالقادر محمد سعيد مامۆستا لەبەشی مێژوو لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین تازەترین كتێبی بەناونیشانی (البيئة الطبيعية والمعرفة الجغرافية في ضوء النصوص الدينية الزرادشتية ) چاپ و بڵاوكردەوە.