بەئامانجی پەرەپێدان بەپەیوەندییە ئەكادیمییەكان، لەنێوان زانكۆی راپەڕین و زانكۆی دهۆك، سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و وەفدێكی یاوەری رۆژی (21ی ئەیلولی 2023) سەردانی زانكۆی دهۆكیان كردو لەلایەن سەرۆكی زانكۆی دهۆك بەڕێز (پ.د. داود سلێمان ئەتروشی) پێشوازیان لێكرا.
دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لە كەمپەسی قەڵادزێ /زانکۆی ڕاپەڕین
ئەمڕۆ یەکشەممە (24ی ئەیلولی 2023)، بە ئامادەبونی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندی باڵا بەڕێز (د.هەژار قادر ابراهیم) ، ڕاگری کۆلێژی پەروەردە بەڕێز (پ.ی.د. هاوڕاز قادر) و راگری کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بەڕێز (پ.ی.د. محمد ابراهیم)، هۆڵەکانی خوێندنی کەمپەسی قەڵادزێی بەسەرکردەوە
وێرکشۆپێکی ڕاوێژکاری بۆ نەخشە ڕێگای پەرەپێدانی دامەزراوەکان ڕێکخرا
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣، لە هۆتێل دیدەمان لە شاری هەولێر بە سەرپەرشتی وەزارەتی پلاندانان وێرکشۆپێکی ڕاوێژکاری بۆ ماوەی دوو رۆژ دەربارەی نەخشە ڕێگای پەرەپێدانی دامەزراوەی زۆر بچووک و بچووک و مامناوەندەکانی(MSMEs) کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. .
بابەتی تر...
- رێوڕەسمى خۆتۆمارکردن بۆ خولى سێیەمى ڕاهێنانی پێداگۆجى دەستیپێکرد
- زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی زانکۆی کێنت لە ئەمریکا پێشكەشكردن بۆ خوێندنی دکتۆرا لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی ڕادەگەیەنێت
- زانکۆی ڕاپەڕین پلەی دووەمی زانکۆ حکومییەکانی لە پلەبەندی SCIMAGO بەدەست هێنا
- بەچاودێرى وەزارەتى خوێندنى باڵا، زانکۆى ڕاپەڕین لەگەڵ زانکۆى (کینت) لە ئەمریکا پڕۆژەیەکى گرنگ لەبوارى خوێندنى باڵا جێبەجێ دەکەن